مەحموود محەمەد: پێویسته پێوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كوردانی ڕووسیا به‌رده‌وام و پته‌وتر بێت

هەولێر-KDP.info- (مه‌حموود محه‌مه‌د)، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیداریدا لەگەڵ شاندی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كبوونی كورد له شاری سان پیترزبورگی ڕووسیا ڕایگەیاند، پێویسته پێوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كوردانی ڕووسیا به‌رده‌وام و پته‌وتر بێت.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، (مه‌حموود محه‌مه‌د)، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، له هه‌ولێر، پێشوازیی له شاندی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كبوونی كورد له شاری سان پیترزبورگی ڕووسیا كرد.
له دیداره‌كه‌دا شاندی میوان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ سه‌ردانی كوردستان، به‌ڕێزه‌وه سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان به‌سه‌ر داعشدا به‌رز نرخاند و هیوای پێشكه‌وتنی پتریان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان خواست.
له به‌رانبه‌ردا به‌رپرسی ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای ده‌ربڕینی خوشحاڵیی خۆی لە سه‌ردانی شاندی میوان بۆ هه‌رێمی كوردستان، باسی قۆناغی ئێستای سیاسی و كلتووری و میدیایی بۆ شاندی میوان كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه ده‌بێ پێوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كوردانی ڕووسیا به‌رده‌وام و پته‌وتر بێت و هه‌موو پشتگیرییه‌كی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ربڕی.
شایا‌نی باسه شاندی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كبوونی كورد ماوه‌ی ٣ ڕۆژه له هه‌رێمی كوردستانن و له سه‌ردان و دیدار به‌رده‌وامن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
