٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی هاوکاریی ٨٩٠ خێزانی لە خورماتوو و داقووق و کفری کرد

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانی گەیاندە قەزاکانی خورماتوو، داقووق و کفری و هاوکاریی ٨٩٠ خێزانی کرد.

ڕێکەوتی ٢٩ی ئاداری ٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی هاوکارییەکانیان لە پارێزگای کەرکووک بەڕێوەبرد، لەو هەڵمەتەی هاوکارییەکاندا ٨٩٠ خێزانی کەمدەرامەتی قەزاکانی خورماتوو، داقووق و کفری سوودمەند بوون.

تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قەزای دووزخورماتوو هاوکاریی خۆراکییان بۆ ٣٣٠ خێزانی کەمدەرامەتی قەزاکە دابین کرد، هەروەها لە قەزای کفری ٢٥٠ خێزان و، لە قەزای داقووق ٣١٠ خێزان لە هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سوودمەند بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار