مەکتەبی سەرۆک، سەرەخۆشیی لە خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ره‌نجه‌ڕۆ دەکات

به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند (مسته‌فا ره‌نجه‌ڕۆ)
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هومه‌رمه‌ندی میوزیكژه‌نی كورد(مسته‌فا ره‌نجه‌ڕۆ)مان پێگه‌یشت. هونه‌رمه‌ند(مسته‌فا ره‌نجه‌ڕۆ) له پێشخستن و خزمه‌تكردنی هونه‌ری كوردیدا، جێده‌ستی دیاره و به په‌رۆشیه‌وه كاری بۆ گه‌یاندنی په‌یامی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له رێگای میوزیكه‌وه كردووه. به‌م بۆنه‌یه‌وه، هاوبه‌شی خه‌ممان و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و هونه‌ر دۆستان ده‌كه‌ین. له خوای گه‌وره داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ و خوالێخۆشبوویش به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انالله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
