دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانی گەیاندە دوو کەمپ لە سربیا

سربیا-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ڕێی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تیی خێرخوازی ئه‌ورووپایییەوە كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی گەیاندە دوو كه‌مپی په‌نابه‌ران له وڵاتی سربیا، كه به‌ده‌ست ده‌یان كێشه و گرفتی ژیان و بارودۆخی نێو كه‌مپه‌كانه‌وه له بارێكی خراپی ژیاندا بوون و هاوكاری و پێداویستیی بۆ دابین كردن.
دوای ئاگاداربوون لە بارۆدوخی په‌نابه‌ران لە شاری پرێشیڤوی وڵاتی سربیا لەلایەن ڕێكخراوی Border free association for human rights ــ‌ەوە له ڕۆژی (٨/٣/٢٠١٧)دا شاندێكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سەردانی دوو كەمپیان له‌و وڵاته كرد، كە بەشێك لە دانیشتوانی كەمپەكە خەڵكی هەرێمی كوردستانن و نیزیكەی ٥١ بنەماڵەی كوردی تێدایە. مەبەستی سەرەكیی ئەم سەردانە بریتی بوو لە بەشداریكردن لە دروستكردن و بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دروستكردنی قوتابخانەیەك بۆ منداڵانی نێو كەمپ و ئاگاداربوون لە بارودۆخی پەنابەران لە سربیا.
له سه‌ردانی یه‌كه‌مدا، شاندی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، كه‌مپی پرێشیڤۆیان به‌سه‌ركرده‌وه، ئه‌و كه‌مپه دەكەویتە ٣٠ كیلومەتریی سەرسنووری مەکەدۆنیا و سربیا و لەلایەن حكوومەتی سربیاوە بەڕێوەدەچێت و، ژمارەی دانیشتوانەکەی نیزیكەی ٧٥٠ كەس دەبن، كە ٤١ بنەماڵەی كوردی تێدا نێشتەجێیە و ژماره‌یه‌كی زۆرتریش په‌نابه‌ری فارسی تێدا كۆكراوه‌تەوه، له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی ئەفغانی، سووری و چەند وڵاتێکی عەرەبی. ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ڕێی هاوكاریی ڕێكخراوی Border free association for human rightsــ‌ەوە بە مەبەستی دروستكردنی بەشێك لە قوتابخانە، یان سەنتەرێكی ڕۆشنبیری بۆ منداڵانی نێو كەمپەكە بۆ خویندن و وەڕێخستنی چالاكیی جۆراوجۆر بڕی ٥٠٠٠€ی تەرخان کرد، كه به‌و یارمه‌تییه ئاوی خواردنه‌وه و پێڵاو و پێداویستیی منداڵانیان کڕی.
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ كه‌مپه‌كانی وڵاتی سربیا، سه‌ردانی كه‌مپی بۆیانۆڤایان كرد، دانیشتوانی ئەم كەمپە لە ٢٢٢ كەس پێكهاتووە و دەكەوێتە ٥٠ كیلومەتریی سنووری سربیا و ١١ بنەماڵەی كوردی تێدایە. ئەم كەمپەكە هێچ خزمەتگۆزارییەکی تێدا نییە و دانیشتوانی ئەم كەمپە زیاتر لە ٦ مانگ دەبێت، نیشتەجێ كراون و بە دەست بەدخۆراكی و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتایییەكانەوە دەناڵێنن. بارۆدوخێكی لەڕادەبەدەر خراپ لەو كەمپەدا هەیە. بۆ دوو خانەوادە یەك ژوور دابین كراوە، كە بۆ ژیان شیاو نییە. لە كاتی سه‌ردانی شاندی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەو كەمپەدا، دانیشتوانی كەمپەکە بە گشت نەتەوەكانەوە باسیان لەو بارودۆخە ناخۆشەی نێو كەمپەکە كرد و داوایان کرد، دەزگای خێرخوازیی بارزانی زیاتر یارمەتییان بدات؛ هەم لە ڕووی مرۆیی و هەم لە ڕووی چارەنووسیشیانه‌وه.
له‌و سه‌ردانەدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دەستی کرد به دابینكردنی Hygienic kits بۆ ئافرەتان و پیاوان، كە پێكهاتبوو لە پێداویستیی پاككه‌ره‌وه و كەرەستەی تایبەت بە ئافرەتان و جلوبه‌رگی دیكه، له‌گه‌ڵ دابینكردنی جلوبه‌رگ و پێڵاوی منداڵان.
به‌پێی لێدوانی (ئه‌سكه‌نده‌ر ساڵح)، نێرده‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ سربیا، دانیشتوانی كەمپەكە زۆر خۆشحاڵ بوون بەو یارمەتیدانانە و باسیان لەوە كرد، كە هەندیكجار بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ هێچ جۆرە شتێكیان بۆ خۆشوشتن پێ نادرێت و زوور سوپاسی دەزگاکەیان كرد، بۆ هاوكارییە ماددی و مەعنەوییەکانی.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
