دەزگای بارزانی هەشت چالاکیی جۆراوجۆری ئەنجام دا

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەشت چالاکیی جۆراوجۆری ئەنجام دا، وەک کۆمەککردنی ئاوارەکان و پڕۆژەی هاوکاریکردنی ئازیزان و چەندین بواری دیکە.
هاوکاریکردنی ئازیزان
ڕێکەوتی (٨/٣/٢٠١٧) لە شاری هەولێر و دهۆک مەراسیمی دەستپێکی قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی چاودێریی ئازیزان، بە بەشداریی نوێنەرانی وڵاتان، لایەنە سیاسییەکان، کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان و ئامادەبوونی کەسوکاری ئازیزان (منداڵانی بێ‌باوک) بەڕێوەچوو. لە سەرتاسەری کوردستاندا ٥ هەزار منداڵە شەهیدی دەستی داعش لە پڕۆژەکە سوودمەند دەبن و، لە پارێزگای دهۆک ١٦٤١ منداڵە شەهید لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا مانگانە هاوکاریی ماددیان بۆ دابین دەکرێت.
لە ئەڵمانیا و سویسرا سمینار لەسەر دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرا
لە وڵاتانی سویسرا و ئەڵمانیا سمینار لەسەر بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و چۆنییەتیی گەیاندنی هاوکاریی زیاتر پێیان و ئەو سێکتەرانەی کە دەزگای خێرخوازیی بارزانی تێیاندا هاوکاری پێشکەش بە ئاوارەکان دەکات، بەڕێوەچوو.
ڕێکەوتی (٧/٣/٢٠١٧) سمینارێک لەلایەن ڕێکخراوی Freunde-fuer-Fremde بۆ کارمەندی بەشی پێوەندییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەر بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و چۆنییەتیی گەیاندنی هاوکاریی زیاتر پێیان لە شاری کارلسووی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.
ڕۆژی پێشتریش کارمەندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، (ئەسکەندەر ساڵح)، سمینارێکی سەبارەت بە ناساندنی کارەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەنیسەی تۆیفنی وڵاتی سویسرا بەڕێوەبردبوو و، سوپاسی خەڵکی تۆیفنی کرد بۆ هاوکارییەکانیان و، لە سمینارەکەدا خەڵکی تۆیفن بڕیاریان دا، لەڕێی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە هاوکاریی زیاتر بگەیەننە خەڵکی کەم دەرامەت و ئاوارە و پەنابەران.
لە دەربەندیخان و باوەنوور و خانەقین ١٠٠٠ خێزان هاوکاری کران
ڕێکەوتی (٨/٣/٢٠١٧) تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەربەندیخان و باوەنوور و خانەقین هاوکاریی خۆراکییان بەسەر ١٠٠٠ خێزانی کەمدەرامەتدا دابەش کرد. جێگای ئاماژەیە لە سەرتاسەری کوردستاندا هەڵمەتێکی هاوکاریی بەرفراوان لە یادی کۆچی دوایی (بارزانی نەمر)دا بەڕێوەچوو و، سەرجەم ٢٢ هەزار خێزانی کەمدەرامەت سوودمەند بوون.
٦٠٠٠ هەزار خێزانی شنگال هاوکاری کران
ڕێکەوتی (٧/٣/٢٠١٧) تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شنگال خێزانەکانی شارەدێی شمال و دەورووبەریان بەسەر کردەوە و بە هەماهەنگیی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ٦٠٠٠ خێزانی ئەو شارەدێیە هاوکاری کران.
جلوبەرگ بۆ ٣٠٠ خێزان لە هەرشەم دابین کرا
ڕێکەوتی (٧/٣/٢٠١٧) تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی ڕێکخراوی BHHF، جلوبەرگ و پێداویستیی ٣٠٠ خێزانی ئاوارەیان لە کەمپی هەرشەم دابین کرد. بەهۆی بەجێهێشتنی بەشێکی بەرچاوی کەلوپەلەکانیان، جلوبەرگ لە پێداویستییە سەرەکییەکانی ئاوارە و پەنابەرانە و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردوام لەڕێی تیمەکانییەوە و بە هەماهەنگیی ڕێکخراوە هاوبەشەکانی، ئەو پێداویستییانەی بۆ ئاوارەکان فەراهەم کردووە.
لە ئاکرێ قوتابییان پێداویستیی خوێندنیان بۆ دابین کرا
ڕێکەوتی (٨/٣/٢٠١٧) تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی دەوڵەتی کوێت، جانتا و پێداویستیی خوێندنیان بۆ ١٠٠٠ قوتابیی سنووری قەزای ئاکرێ دابەش کرد. دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت زۆرترین پێداویستیی خوێندن بۆ منداڵان دابین دەکەن و لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٣٠ هەزار جانتا و پێداویستیی خوێندنیان بۆ قوتابییانی سەرتاسەری کوردستان دابین کردووە.
سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ سەرکونسوڵی شانشینی عەرەبیی سعوودیە کۆبووەوە
ڕێكه‌وتی (٦/٣/٢٠١٧) شاندێكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز، (مووسا ئه‌حمه‌د)، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، به مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه‌وی بۆچوونه‌كان و جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرینگ و خزمه‌تگوزاری بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، سه‌ردانی به‌ڕێز، (عه‌بدوڵڵا ئه‌لربیعه)، سه‌رۆكی ناوه‌ندی مه‌لیك سه‌لمان بۆ فریاكه‌وتن و كاری مرۆیی و، سه‌ركونسوڵی شانشینی عه‌ره‌بیی سعوودیە له شاری هه‌ولێر و ناوه‌ندی كونسوڵگه‌رییه‌كە كرد.
له دیدارەکەدا هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌هێزتركردنی پردی پێوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو لا و فراوانتركردنی پێوه‌ندییه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی ئاواره و په‌نابه‌ر و لێقه‌وماو له هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و، تیشك خرایه سه‌ر كاركردنی هاوبه‌شی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ده‌وڵه‌تی سعوودیه له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گرینگ له بواری كاری مرۆیی و خزمه‌تكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران و خه‌ڵكی لێقه‌ماو له هه‌رێمی كوردستاندا. هاوكات له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوو لا له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆكان و ئاڵۆگۆڕكردنی پێشنیازه‌كان بۆ چۆنییه‌تیی هاوكاریكردنی ئاواره‌كان پێداگرییان كرده‌وه و، تیشكیان خسته سه‌ر هاوكاریكردنی زیاتر و به‌په‌له‌ی ئاواره‌كان، كه ئێستا له بارودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
بەشەخۆراکی مانگی سێی ئاوارەکان دابەش دەکرێت
ڕێکەوتی (٧/٣/٢٠١٧) تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشەخۆراکی ٢٥٠٠ خێزانی تێلکەیفی سەر بە پارێزگای نەینەوایان، بە هەماهەنگیی بەرنامەی جیهانیی خۆراک دابەش کرد.
بەرنامەی جیهانیی خۆراک لە ساڵی ١٩٦١دا دامەزراوە و لقێکی سەر بە ڕێکخراوی جیهانی UN و گەورەترین ڕێکخراوی ئینسانیی جیهانییە بە ناوی hunger and promoting food security.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
