قۆناغی سێیەمی پرۆژەی چاودێریی ئازیزان دەستی پێ کرد

هەولێر-KDP.info- پێنج ههزار منداڵی بێباوك لە هەرێمی کوردستان مانگانە لە چوارچێوەی پڕۆژەی چاودێریی ئازیزاندا هاوکاریی ماددییان بۆ دابین دەکرێت. وڵاتی کوێت، سپۆنسەری ٤ هەزار منداڵ و وڵاتی سعودییەش سپۆنسەری هەزار منداڵی دیکە دەکات.
ڕێکەوتی (٧/٣/٢٠١٧) لە مەراسیمێکدا، له هۆڵی شههید (سهعد عهبدوڵڵا)، له ههولێر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەستپێکی قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی چاودێریی ئازیزانی ڕاگەیاند، ئەم قۆناغە بە هاوکاریی وڵاتانی کوێت و شانشینی عهرهبیی سعوودییە بەڕێوە دەچێت.
له مهراسیمهكهدا، (موسا ئەحمەد)، سهرۆكی دهزگای خێرخوازیی بارزانی ڕاگەیاند: ''دوو قۆناغی ئەو پڕۆژەیە بەڕێوەچووە و، ئەمڕۆ دەستپێکی قۆناغی سێیەمی پرۆژەکە دەست پێ دەکەین، کە تێیدا ٥ هەزار منداڵی شەهیدان سوودمەند دەبن و، هەریەک لە وڵاتانی سعودییە و کوێت و ئیمارات و کەسانی دەوڵەمەندی کوردستانیش سپۆنسەری پڕۆژەکە دەکەن و، لەم قۆناغەدا وڵاتی کوێت سپۆنسەری ٤ هەزار منداڵ دەکات و وڵاتی سعوودییەش سپۆنسەری هەزار منداڵی دیکە دەکات.''
لە درێژەی مەراسیمەکەدا (د. عومەر ئەلکەندەری)، سهركونسوڵی كوێت له ههولێر، سەبارەت بە پیوەندییەکانیان لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و پڕۆژە هاوبەشەکانیان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و گوتی: ''دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ ئێمە باشترین هاوبەش بووە و لەگەڵ ئەم دەزگایە توانیومانە بەسەر زۆر ئاستەنگدا زاڵ بین و چەندین پڕۆژەی مرۆیی جێبەجێ بکەین.'' سەبارەت بە پڕۆژەی چاودێریی ئازیزان گوتی: ''هاوکاریکردنی منداڵانی بێباوکی شەهیدانی پێشمەرگە ئەرکێکی پیرۆزە و هەوڵێکە بۆ نیشاندانی ڕێز و پێزانینی خۆمان بۆ ئەو قوربانییەی کە پێشمەرگەکان بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان و عێراق داویانە و، دەوڵەتی کوێت لەڕێی کۆمەڵەی بەهاناوەچوونی کوێتەوە چەند پڕۆژەیەکی بەڕێوەبردووە؛ لەوانە سەرپەرشتیکردنی ٤ هەزار منداڵی بێباوک لە هەرێمی کوردستاندا.''

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
