ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی(سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه): یه‌كگرتوو نه‌بین، گه‌لی كورد زیانبار ده‌بێ.. هه‌ڵه‌یه هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی پێشمه‌رگه ناچار به كاردانه‌وه بكه‌ن

سلێمانی-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی (سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه)ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له 26 ساڵه‌ی راپه‌ریندا هۆشداریی ده‌دات كه، ''ئه‌گه‌ر بێت و هۆشیار و برا و ته‌با نه‌بین و، هه‌موو هێزه‌کانی کوردستان پشتگیر و هاوئاهه‌نگ نه‌بین و، هۆشیارانه خۆمان له ته‌لیسم و پیلانی داگیرکه‌ران نه‌پارێزین، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه شکست به‌رده‌رگامان پێبگرێته‌وه.'' هاوكات رایگه‌یاندووه، ''سه‌رنجی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ڕاده‌كێشین بۆ ئه‌وه‌ی كه بڕیاری سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم به (قه‌ده‌غه‌کردنی شه‌ڕی براکوژی) وایان لێنه‌کات لووله‌ی تفه‌نگه‌کانیان به‌ره‌و ڕووی کورد بکه‌نه‌وه و، لیره و له‌وێ په‌لاماری ئیراده‌ی پۆڵایینی خه‌ڵكی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بده‌ن و، ناچار به‌کاردانه‌وه‌یان بكه‌ن.''
به‌یاننامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پاریزگای (سلیمانی - هه‌ڵه‌بجه)ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له 26 ساله‌ی راپه‌رینی گه‌له‌كه‌ماندا
به‌ناوی یه‌زدانی مه‌زن و دلۆڤان
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی مێژوویی و گرنگی خه‌بات و تێکۆشانی جه‌ماوه‌ری خۆڕاگر و سته‌مدیده‌ی کوردستان، دژی به‌هێزترین و پڕچه‌کترین و دڕنده‌ترین داگیرکه‌ری کوردستان، پێویسته هه‌ڵوێسته‌یه‌کی بابه‌تیانه له‌سه‌ر هۆکار و ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی سه‌رهه‌ڵدان بکه‌ین، تا نه‌وه‌ی نوێ بتوانن باشتر و هۆشیارانه‌تر به‌رگری لێ بکه‌ن و بیپارێزن و په‌ره‌ی پێبده‌ن. دیاره هه‌موو کوردێکی هۆشیار و گۆشکراو به بیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی، ئه‌و ڕاستییه ده‌زانێت، که هه‌رکاتێک هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان ناکۆکییه‌کانیان به‌لاوه نابێت، ئه‌وا توانیویانه له ئامانجه ڕه‌واکانی گه‌له‌كه‌مان نزیک ببنه‌وه و سه‌رکه‌وتن تۆمار بکه‌ن.
له مێژووی خه‌ڵکی کوردستاندا، که‌م نین ئه‌و شۆڕش و ڕاپه‌ڕینانه‌ی که به هه‌وڵ و هیمه‌تی دڵسۆزان و خوێن و فرمێسک و خه‌باتی بێ‌وچان و خۆراگریی گه‌له‌كه‌مان به‌رهه‌م هاتوون، شۆڕشه‌کانی (شێخ سه‌عیدی پیران و، شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری و، شێخ ڕه‌زای ده‌رسیم و قه‌ده‌مخێر و، سمکۆی شکاک و، شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی و، ئیبراهیم خانی ده‌لۆو، حکومه‌ته‌که‌ی مه‌لیک مه‌حمود و، کۆماری کوردستان و، ڕێكه‌وتننامه‌ی ئازاریش)، وه‌ک به‌رهه‌می خه‌باتی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول و، سه‌رکه‌وتنێک بۆ کوردوستان وه‌ربگرین، که کورد بوه هاوبه‌ش له فه‌رمانڕه‌وایی عێراقدا، ئه‌بینین چۆن له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و شۆڕشانه‌وه، دوژمنان و داگیرکه‌ران به‌رنامه‌ی تۆکمه‌یان بۆ داڕشتوه و خامۆشیان کردوه و له‌ناویان بردووه.
ئاشتبوونه‌وه‌ی زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه خه‌باتکاره‌کانی باشووری کوردستان، که لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانی پێکهاتبوون له (پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان و حیزبی سۆشیالیستی کوردستان و پارتی سۆشیالیستی کورد و حیزبی شیوعیی کوردستان و پارتی دیموکراتی ئاشووری) له ساڵه‌کانی 1986 – 1987 و کۆبونه‌وه‌یان له ده‌وری ئامانجی ڕه‌وای گه‌لی کورد و، پاشان دامه‌زراندنی (به‌ره‌ی کوردستانی) به سه‌رۆکایه‌تیی (سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی)، گوڕوتین و وره‌یه‌کی به‌هێزی دا به پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ر، به‌جۆرێك كه هێرشه ناڕه‌واکانی (ئه‌نفال) له ساڵی 1988 که سه‌رجه‌م باشووری کوردستانی گرته‌وه، نه‌یتوانی سه‌رکردایه‌تیی کورد له هه‌وڵه‌کانی بۆ ڕاپه‌ڕین و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی نا‌ئومێد بکات.
له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا له ساڵی 1991، به هاوکاری و پاڵپشتی و به‌رنامه‌ی سه‌رکردایه‌تیی به‌ره‌ی کوردستانی و، هه‌وڵ و هیمه‌تی ڕێکخستنه‌کانی ناوشار و پێشمه‌رگه‌ی پارتیزان و، جه‌ماوه‌ری داخ له‌دڵ و، که‌سوکاری سه‌ربڵندی شه‌هیدان، چه‌خماخه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ری خه‌باتی شار و شاخی پێكه‌وه‌گرێداو، له هه‌موو لایه‌که‌وه په‌لاماری هێزه‌کانی دوژمن درا و، له شاری ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌رینه‌وه هه‌تا كه‌ركووكی دڵی كوردستان ئازاد كرا‌و، ئازادی و سه‌رفرازی و ئاسوده‌یی بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار و به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان گه‌ڕایه‌وه. ئێستا که 26 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌دا تێده‌په‌ڕێت، کوردستان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی و سوپایه‌كی تۆكمه‌یه و، چه‌ندین قونسوڵگه‌ریی وڵاتان له هه‌ولێری پایته‌خت کراوه‌ته‌وه و، هه‌رێمه‌که‌مان وه‌ک ده‌وڵه‌تێک و، سه‌رۆکه‌که‌مان وه‌ک سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت له پایته‌خته گرنگه‌کانی جیهان پێشوازی لێ ده‌کرێت و، هاوپه‌یمانان هاوکارمانن بۆ به به‌گژاچوونه‌وه‌ی دڕنده‌ترین هێزی تیرۆریستی به‌ناو ئیسلامی و، نه‌وتی کوردوستان چووه‌ته سه‌ر هێڵی وزه‌ی جیهانی و، بازاڕی به‌رژه‌وه‌ندی و ئابوورییه‌کانه‌وه و، ڕۆژ به‌ڕۆژ له سه‌ربه‌خۆیی و ئامانجه ڕه‌واکانمان نزیکتر ده‌بینه‌وه. هێشتا ئه‌گه‌ر هۆشیار نه‌بین و، برا و ته‌با نه‌بین و، هه‌موو هێزه‌کانی کوردستان پشتگیر و هاوئاهه‌نگ نه‌بین و، هۆشیارانه خۆمان له ته‌لیسم و پیلانی داگیرکه‌ران نه‌پارێزین و، سه‌رقاڵی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای خاک و خه‌ڵکی کوردستان نه‌بین و، هیزی بیروبازوو، هزره چالاکه‌کانمان یه‌ک نه‌خه‌ین، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه شکست به‌رده‌رگامان پێبگرێته‌وه و، هیوا و ئاواتی گه‌له‌که‌مان له‌ناو بچێت. له‌و سۆنگه‌یه‌وه داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسی و هێزه شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌کانی کوردستان ئه‌که‌ین، كه مه‌سئولانه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ دۆخی هه‌رێم و ئه‌م قۆناغه هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه‌دا بكه‌ن و، دوور بن له دروشمی كورتخایه‌ن و هه‌وڵدان بۆ خۆسه‌پێنی و، پراكتیزه‌كردنی ئایدۆلۆژیه‌تی هه‌نارده‌كراو، كۆسپ و ته‌گه‌ره دروستكردن. هه‌روه‌ك چۆن سه‌رنجی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ڕاده‌كێشین بۆ ئه‌وه‌ی كه بڕیاری سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم به (قه‌ده‌غه‌کردنی شه‌ڕی براکوژی) وایان لێنه‌کات لووله‌ی تفه‌نگه‌کانیان به‌ره‌و ڕووی کورد بکه‌نه‌وه و، لیره و له‌وێ په‌لاماری ئیراده‌ی پۆڵایینی خه‌ڵكی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بده‌ن و، ناچار به‌کاردانه‌وه‌یان بكه‌ن، چونكه لای هه‌موان ڕون و ئاشكرایه ، که شه‌ڕی براکان، ته‌نها و ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندیی داگیرکه‌راندایه و، جگه له ماڵوێرانی و نه‌هامه‌تی بۆ خه‌ڵکی کوردستان، هیچ سودێکی بۆ گه‌لی کوردوستان تێدا نییه.
به‌بۆنه‌ی یادی ڕاپه‌ڕینه‌وه جارێکی تر پیرۆزبایی له جه‌ماوری سه‌ربڵندی کوردستان ده‌که‌ین و، له‌به‌رده‌م باری ناهه‌مواریی گوزه‌ران و قه‌یرانی ئابووریدا، ده‌ستی خۆڕاگرییان ده‌گوشین و، هه‌ر ئه‌وان به خاوه‌نی ڕاپه‌ڕین و سه‌رکه‌وتن ده‌زانین و، به هاوکاری و ئیراده‌ی ئه‌وانیش مژده‌ی چاکسازی و کرانه‌وه‌ی زیاتر و، به‌دیهێنانی ژیانێکی ئاسووده‌تر و سه‌رکه‌وتنی سیاسی زیاتر و، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردستانیان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نین و، دڵنیایان ده‌كه‌ین که له داهاتووی نزیكدا ژیانی ژێرده‌سته‌یی و کۆیله‌یی و ئاواره‌یی و نه‌هامه‌تی و برسێتی ده‌بن به مێژوو، کوردیش وه‌ک سه‌رجه‌م گه‌لانی جیهان و خاوه‌ن سه‌روه‌ری ده‌گاته کاروانی پێشکه‌وتن و شانازی و سه‌رفرازی و، خوێنی شه‌هیده‌كه‌نمان گوڵی سه‌ربه‌خۆیی ده‌گرێت.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی (سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه)ی پارتی دیموكراتی كوردستان
7/3/2017

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
