٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ٣ی ئاوارەکان دەستی پێ کرد

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  بەشەخۆراکی مانگی ئاداری بەشێکی ئاوارەکانی سەرچیای شەنگال، لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانیی خۆراکەوە دابەش دەکرێت.

ڕێکەوتی (٤/٣/٢٠١٧) تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی بەرنامەی جیهانیی خۆراک بەشەخۆراکی مانگی ٣ی (١٨٧٠) خێزانی ئاوارەی سەر چیای شنگالییان دابین کرد.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانیی خۆراک مانگانە بەشەخۆراکی زیاتر لە ٢٠ هەزار خێزانی ئاوارە دابین دەکەن، کە هەر بەشەخۆراکێک لە ٧٣ کیلۆگرام خۆراکی وشک پێک دێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار