٦٠٠ خێزانی کەمدەرامەت لە کەلار هاوکاری کران

کەلار-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ساڵیادی کۆچی دواییی (بارزانی نەمر) بەردەوامە لە گەیاندنی هاوکارییەکانی و، لە کەلار هاوکاریی گەیاندە ٦٠٠ خێزانی کەمەدەرامەت.
لە ساڵیادی کۆچی داوییی (بارزانی نەمر)دا، ٢٢ هەزار خێزان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان هاوکاری دەکرێن. هەڵمەتێکی گشتگیر لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبرێت و، لە کەلاریش هاوکاری بۆ ٦٠٠ خێزانی کەمدەرامەت دابین دەکرێت.
ڕێکەوتی ١/٣/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی پرێس کۆنفرانسێکی بەڕێوەبرد و تێیدا ڕایگەیاند، بەبۆنەی یادی کۆچی دواییی (بارزانی نەمر)ەوە، هەڵمەتێکی بەرفراوانی هاوکاری بەڕێوە دەبهن و تێیدا ٢٢ هەزار خێزانی کەمدەرامەت لهسهرتاسهری کوردستان سوودمەند دەبن و لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ ٦٠٠ خێزان لە کەلار هاوکاری کران.
جێگای ئاماژەیە لە سەرجەم پارێزگاکانی کوردستاندا؛ سلێمانی، هەولێر، دهۆک و کەرکووک، هەڵمەتی هاوکارییەکان بەڕێوەدەچن و زۆرترین خێزانی کەمدەرامەتی کورد سوودمەند دەبن.
هەر لە کەلار دەزگای خێرخوازییی بارزانی لە درێژەی کاروچالاکییەکانیدا بە مەبەستی هاوکاری و یارمەتیدانی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە یادی کۆچی دواییی باوکی ڕۆحیی نەتەوەی کورددا، ١٩٧ پێداویستیی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەتی گەیاندە کەلار و هەڵەبجە.
ڕێکەوتی ١/٣/٢٠١٧ تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی LDSی ئەمریکایی ٨٨ پارچە پێداویستیی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەتی گەیاندە قەزای کەلار و ڕۆژی دواتر، ڕێکەوتی (٢/٣/٢٠١٧)، ١٠٩ پارچەی دیکەی بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە هەڵەبجە دابین کرد.
سەرەڕای هاوکارییەکان سیمینارێکی تایبەت لەسەر چۆنییەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و بەکارهێنانی ئامێرەکان بۆ بەشداربووانی چالاکییەکە ڕوون کرایەوە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
