ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هید شیفا گه‌ردی و رووداو ده‌كات

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی رۆژنامه‌وانی شه‌هید (شیفا گه‌ردی) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و كارمه‌ندانی تۆڕی میدیایی رووداو..
به داخه‌وه هه‌واڵی شه‌هیدبوونی رۆژنامه‌وان(شیفا گه‌ردی)مان پێگه‌یشت، به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و كارمه‌ندانی تۆڕی میدیایی رووداو، ده‌كه‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین. ئومێده‌وارین خوای گه‌وره ئارامی و دڵنه‌وایی به ئێمه و ئێوه و كه‌سوكار و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ببه‌خشێ و، گیانی كۆچكردوویش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ وێنه‌گری هاوكاری(یوونس مسته‌فا)ده‌خوازین.
(شیفا گه‌ردی) نموونه‌ی ئافره‌تێكی راگه‌یاندكار و په‌یامنێرێكی بوێر و چاونه‌ترس بووه و دڵسۆزانه كاره‌كانی خۆی له‌و بواره‌دا راپه‌ڕاندووه، هه‌ر له سه‌ره‌تای كاركردنیه‌وه له رادیۆی زاگرۆس و ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر و پاشان له كه‌ناڵی ئاسمانیی زاگرۆس، پیشه‌ییانه و به په‌روه‌رده‌یه‌كی كوردانه و نیشتمانپه‌روه‌رانه هاته مه‌یدانی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و تۆمارێكی پڕده‌ستكه‌وت و به‌خششی پێشكه‌ش به میدیای كوردی كرد و به‌رپرسانه‌ش له تۆڕی میدیایی رووداو به‌رده‌وام بوو، تا له‌و رێگایه و له پێناوی په‌یام و كێشه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا سه‌ربه‌رزانه شه‌هید بوو و گیانی به‌و خاك و نیشتیمانه به‌خشی.
جارێكی دیكه پرسه و سه‌ره‌خۆشیتان لێ ده‌كه‌ین و خوا ئارامیی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ..
ده‌زگای رۆشنبیریی و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
25/2/2017

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
