دەزگای بارزانی ٧ تەن دەرمان و دەرزی دایە نەخۆشخانەکانی کوردستان

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی دەوڵەتی ئیمارات، ٧ تەن دەرمان و دەرزی کوتانی بۆ نەخشخانەکانی هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک دابین کرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی دەوڵەتی ئیمارات، زیاتر لە ٧ تەن دەرمان و دەرزی کوتانی بۆ نەخۆشخانەکانی هەر سێ پارێزگای (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) دابین کرد. دەرمانەکان پێکهاتبوون لە دەرزی کوتانی نەخۆشییەکانی (ڤایرۆسی کەبەدی، نکاف و ئیفلیجی منداڵان).
لە چالاکییەکی دیکەیاندا دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگیی رێکخراوی unicef بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستیی منداڵانی ئاوارە و پەنابەران، جلوبەرگی زستانەی بۆ ٦٧٢ منداڵ دابین کرد.
هەر ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی رێکخراوی سەلامی هۆڵەندایی بە مەبەستی هاوکاریکردنی قوتابیانی ئاوارەکان، پێدوایستیی خوێندنیان بۆ قوتابیانی قوتابخانەی خانکێ م١ی ئاوارەکان دابین کرد.
لە چالاکییەکی دیکەیشدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا خواردنی گەرمی پێشکەشی ١٠٨ خێزان و ٥٦٠ ئاوارەی کەمپی نێرگزلی کرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
