٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی هاوكاریی 4312 خێزانی ئاوارەی لە كەركووك كرد

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە كەشێكی ساردنی بەفراویدا هاوكارییەكانی بە هەماهەنگی دەوڵەتی كوێت گەیاندە 3412 خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی كەمپەكانی سنووری پارێزگای كەركووك.

رێكەوتی ١/٢/٢٠١٧ هاوكات لەگەڵ شەپۆلێكی بەفربارین، تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی دەوڵەتی كوێت بەتانی و سۆبەیان بۆ 3412 خێزانی كەمپەكانی (نەزراوە، یەحیاوا و لەیلان ١-٢) دابین كرد. شێوازی دابەشكردنەكەیش بەم شێوەیە بوو، لە كەمپی یەحیاوا 726 خێزان و لە كەمپی لەیلان 1ـ2، 893 خێزان و لە كەمپی نەزراوە 1793 خێزان هاوكارییان پێ درا.

جێگای ئاماژەیە ئەم شەپۆلەی سەرما گاریگەریی نەرێنی لەسەر رەوشی ئاوارەكان داناوە و بە مەبەستی یارمەتیدانی ئاوارەكان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی كوێت هاوكاریی پێویستیان گەیاندە ئاوارەكانی سنووری پارێزگای كەركووك، كە تێیدا 3412 خێزان سوودمەند بوون.

لە كۆتایی مانگی رابردوودا و لە سێ هەڵمەتی جیاوازیشدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی دەوڵەتی كوێت ١٧٠ تۆن خۆراكی وشكی گەیاندە ٦٠٠٠ هەزار خێزانی ئاوارە لە كەمپەكانی (یەحیاوا، لەیلان و نەزراوە)ـی سنووری پارێزگای كەركووك.

كەمپەكانی (نەزراوە، یەحیاوا و لەیلان ١-٢) دەكەونە سنووری پارێزگای كەركووك و تایبەتن بە ئاوارەكانی ناوچە جیاجیاكانی عێراق، ژمارەی ئاوارەكان لە نێو هەر چوار كەمپەكەدا دەگاتە ٥٢٥٠ خێزان. كەمپی لەیلان ١ لە ساڵی ٢٠١٤دا دروست كراوە و هەركام لە كەمپەكانی نەزراوا و یەحیاوا لە ساڵی ٢٠١٥دا دروست كراون.

هەواڵی پەیوەندیدار