٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

فاینانشیال تایمز: هەڵسوکەوتی مورسی، نیشانەی بێ دەسڵاتییە بەرامبەر قۆناغی گواستنەوە

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆک مورسی خەریکە متمانە لەدەست دەدات، بەتایبەتی دوای راگەیاندنی دەستور، ئەمە هەر تەنیا دابەشبوونی سیاسی لە ناو کۆمەڵگە و رکابەرییەکانی زۆرتر نەکرد، بەڵکە وێنەی سەرۆکە ئیسلامییەکەی گۆڕی و هەروەها زلەیەکی بەهێزی بەردەکەوێت کە رەنگە چارەسەریشی قورس بێت.

سەرهەڵدانی بەرهەڵستکاری دژی مورسی ترسی ئەوەی بەدواوەیە کە وڵات بەرەو توندوتیژی ببات، قسە توندەکانی نێوان ئیسلامییەکان کە لایەنگیری سەرۆکن لەگەڵ ئەوانە ئیسلامی نین لە پێگە کۆمەڵایەتییەکانی راگەیاندن، ئاماژەن بۆ ئەوەی کە پێکدادان لە نێوان هەردوو لایەن روودەدات.

ئەمە لەسەردەمی موبارەکیش رویدا کاتێک ئیخوان موسلیمنی بە خیانەتکار و نۆکەری  تاوانبار دەکرد و وێنە و ئاراستەکانی بە وابەستە بە بێگانە نیشان دەدان. کەچی ئەوە ئێستا ئیسلامییەکان دەیکەن. هەڵسوکەوتی مورسی و گروپەکەی هەندێک راستی نیشان دەدات لەوانەیە بڕیارەکانی مورسی لە ئەنجامی بێدەسەڵاتی خودی خۆی هاتبێت، لەبەرامبەر ئەو فشار و جیاوازیانەی لە قۆناغی گواستنەوە دەرکەوتوون .

هەواڵی پەیوەندیدار