گاردیان: پارێزەری پینتاگۆن دەڵێت واشنتن رەنگە واز لە کاری سەربازی دژی قاعیدە بێنێت

لەسەر زاری یەکێک لە گەورە پارێزەرانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پنتاگۆن) راگەیاندراوە کە رەنگە ویڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەرەو خاڵێكی وەرچەرخان بەرامبەر راونانی ئەندامە تیرۆریستەکانی قاعیدە لەرێگەی سەربازییەوە بچێت.
لەمبارەوە جیە جۆنسۆن رایگەیاندووە کە کاری سەربازی ئەمەریکی دژی قاعیدە ململانێیەکی بێ کۆتایی نییە، ئەو رۆژە هەردێت کە قاعیدە بە توندی و تەواوی لە ناو ببرێت، تا ئەو ئاستەی کە ئیدی ئەمەریکا چی دیکە پێویست نەکات پەنا وەبەر کاری سەربازی دژی ئەم گروپە ببات. هەروەسا دەبێت ئەم رۆژە بێت ئەمەریکا کاری بەدواچوون و مامەلەکردن لەگەڵ قاعیدە رادەستی پۆلیس و ئاژانسەکانی جێبەجێکردنی یاسا بکات.




