٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

فۆرین پۆلیسی: خۆ بەزل زانین لە پشت ئیخوانەوەیە بۆ دەست بەسەرداگرتنی زیاتری دەسەڵات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمە یەکەمین جارە دوای گەیشتنە دەسەڵات، ناڕەزاییەکی جەماوەری دژی ئیخوان موسلمین دەستی پێبکات، ئەمەش دژی فراونکردنی دەسەڵاتە و لەهەمان کاتیشدا هیچ پاشەکشەیەک لەلایەن ئیخوانەوە بەدی ناکرێت. 

کاری دروستکردنی بڕیار لای ئیخوانەکان، هێشتا پێنەگەیووە، ئەندامە بەدەسەڵاتەکان پێیان وایە دەوڵەت هێشتا رەگی ماوەو لە ناوەراستی بەرهەڵستکاران دایە و لەرووی سیاسییەوە دژی ئەوانن، بۆیە ئەمە خۆبەزلزانینێکی گەورەیە و لەم رانگەوە هەفتەی رابردوو بە توندی کەوتنە بەکارهێنانی دەسەڵات و لەم روانگەیەشەوە دەرگای روبەربوونەوەی زیاتریان دژی بەرهەڵستکارانی خۆیان دەکەنەوە.

ئیخوان گوتاریان دوای گەیشتنە دەسەڵات گۆڕاوە، توندی زۆری پێوەدیارەو هەروەها پێگەی لایەنەکانی دیکە کەمدەکاتەوە. لە پێگەی تایبەتی خۆیان لە ئەنتەرنێت، دەڵێن ئەوانەی لە تەحریر کۆبوونەتەوە پاشماوەکانی رژێمی پێشوون و هیچ پەیوەندیان بە شۆڕشگێرانەوە نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار