دەزگای بارزانی جلوبەرگی زستانە و پێداویستیی دیکەی بەسەر ئاواراندا دابەش کرد

دهۆک-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، جلوبەرگی زستانە و پێداویستیی دیکەیان بەسەر ئاوارەکانی کەمپی نێرگزلی سنووری دهۆک، کەمپی بەحرکە و حەسەنشام دابەش کرد.
ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی UNHCR جلوبەرگی زستانەیان بەسەر ٩٢٢ ئاوارەی نەینەوا دابەش کرد کە لە کەمپی نێرگزلی سنووری پارێزگای دهۆکدا نیشتەجێن.
لە چالاکییەکی دیکەیاندا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی رووناککەرەوەیان بۆ ١٢٩٢ ئاوارەی نیشتەجێی کەمپی دیبەگە دابین کرد.
لە هەڵمەتێکی دیکەدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، تەندوری گازیان بۆ ئاوارەکانی کەمپی حەسەنشام دابین کرد، کە تەندورەکان لە لایەن رێکخراوی (ید الحانیه) ئامادە کرابوون.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
