دەزگای خێرخوازیی بارزانی، خانەی بەساڵداچووانی نووری نۆژەن كردهوه

هەولێر -KDP.info-لە مەراسیمێکدا بە بەشداریی کۆنسووڵی کوێت و ئەندامی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، تاکە خانەی پەککەوتووان لە هەرێمی کوردستاندا دوای نۆژەنکردنەوە، کرایەوە.
ئهمڕۆ ٢٥/١/٢٠١٧، نۆژەنکردنەوەی خانەی بەساڵداچووان و پەکكەوتووانی نوور لە شاری هەولێر کۆتایی پێهات و بۆ ئەو مەبەستە بە بەشداریی (د.عومەر ئەلکندری) کۆنسووڵی کوێت لە هەرێمی کوردستان مەراسیمێک بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوە چوو.
خانەی نوور تاکە خانەیە لە هەرێمی کوردستان کە تیایدا خزمەت بە پەککەوتووان دەکرێت و ٢٤ سەعات کارمەندەکانی ئێشکگرن بۆ هاوکاری و یارمەتیدانی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، کارمەندەکانیان لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە پشتیوانی ماددی دەکرێن.
ئەم خانەیە لە ساڵی ٢٠٠٩ لە لایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی تەرخان کراوە و بهپێی گرێبهستێك دراوهته وهزارهتی كار و كاروباری كۆمهڵایهتیی حكوومهتی ههرێم و مانگانه دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاریی ئەو خانەیە دەکات.
پرۆسهی دووباره نۆژهنكردنهوهی خانهی نوور بریتی بووه له دووباره رهنگڕێژكردنهوهی تهواوی باڵاخانهكه و ژوورهكان لهگهڵ فهرشڕێژكردن و درووستكردنی ٢ كۆگا و گهراجی ئۆتۆمبێل و هاوكات چاككردنهوهی كارهبا و بۆریی ئاو.
جێگای ئاماژەیە، خانەی بەساڵداچووان و پەککەوتووانی نوور بەردەوام ٧٠ هەتا ٧٥ بەساڵداچوو و پەککەوتەی تێدایە کە ٢٠ بۆ ٢٥ کەسیان ژنن، لە بەشی پەککەوتووانی خانەکەدا چاودێریی ٣٣ پەککەوتە و خاوەن پێداویستیی تایبەت دەکرێت و دەزگای خێرخوازیی بارزانی کارمەندی بۆ ئەو بەشە دابین کردووە.
دەوڵەتی کوێت لە درێژەی چالاکییەکانیدا بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەو خانەیەی نۆژەن کردەوە کە پڕۆژەی نۆژەنکردەوەکە بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ بەردوام بوو، ئەمەش دووەمین جارە کە خانەی نوور نۆژەن دەکرێتەوە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
