پێداویستیی جۆراوجۆر بەسەر 330 خێزانەئاوارەدا دابەش کرا

دهۆک-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی و سوورەمانگی ئیمارات، پێداویستیی جۆراوجۆریان بەسەر 330 خێزانەئاوارە لە کەمپی نێرگزلیدا دابەش کرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی دەوڵەتی ئیمارات و بە ئامادەبوونی (شێخ راشد) کونسووڵی ئیمارات لە هەولێر، پێداویستی جۆراوجۆری بۆ 330 خێزانە ئاوارەی نێشتەجێ لە کەمپی نێرگزلی، دابەش کرد. جۆری هاوکارییەکە بریتی بوو لە، (جلوبەرگ، لانک، ویلچەر و پێداویستی خاوێنکەرەوە).
کەمپی نێرگزلی دەکەوێتە سنووری پارێزگای دهۆک و لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانییەوە ئیدارە دەدرێت.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
