فۆکس نیوز: پرۆژەی یاسایێکی نوێ بۆ چاودێریکردنی نامە ئەلەکترۆنییەکان

نووسینی - کیار ئامۆنتی پیری
سیناتۆری ئەمەریک پارتیک لیهی دەڵێت ئەم پرۆژە یاسایە وادەکات دەستوپێ بەستراو بیت لەبەرامبەر دەسەڵاتی فیدرالی بۆ چاودێریکردنی نامە ئەلەکەترۆنییە تایبەتەکان و زانیاری شەخسی. ئەم پرۆژە یاسایە بەرزکراوەتە بۆ کۆنگرێسی ئەمەریکی. یاسایێک لە ناوەراستی ساڵی 1980بۆ چاودێری ئەم بوارە دەرچوو کە ئەوکاتە ( aol) و ( Gmail) باوبوو. بەڵام ئەوی ئێستا نوێکردنەوەی بنەماکانە. بەڵام لیژنەی دادوەریی لە ئەنجوومەنی پیران بەسەرۆکایەتی پاتریک لیهی یاساێكی دیکەی پێشکەش کردووە دەربارەی پەیوەندییە ئەلەکترۆنییەکان، کە ئەمە لە بنەڕەتدا لە ساڵی 1986نووسراوە، دەربارەی داگرتنی بابەتەکان و ئەرشیفی ئەلەکترۆنی و نوێکردنەوەیە. رێگە بە پۆلیس دەدات بگاتە نامە ئەلەکترۆنییەکان، بۆ لێکۆڵێنەوەی تایبەتی. مەبەست لە نێوکردنەوەی ئەم یاسایە ئەوەیە کە مەسەلە ئیدارییە و پێویستی بە دادگا نییە، بۆ وەرگرتنی دەرفەت و دەسەڵات لەکاتی پشکنینی نامەکاندا، ئەمە دەسەڵات دەداتە پۆلیس لێکۆڵێنەوە بکات و داوا لە کۆمپانیاکانی ئەنتەرنێت بکات زانیارییەکانیان بدەنێ بە بێ مۆلەتی دادوەر.
لەهەمان کاتدا پێگەی تەکنەلۆژی "سنێت" دەڵێت ترسەکە لەم پرۆژە یاسایە ئەوەیە هەموو کەسێک دەتوانێت زانیاری کەسی دەستبخات، بەبێ مۆلەتی دادگا. د یارە ئەم یاسایە هەموو پێگەکانی وەکو گۆگل و دۆکس وفێیسبووک و تویتەرو نامە راستەوخۆکان دەگرێتەوە ئەو مەسەلەیە دوای رووداوەکەی ژەنەرال پترایۆس سەریهەلدایەوە.




