٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

١٠٠٠ خێزان لە شارەدێی کەسنەزان هاوکاری کران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی دەوڵەتی کوێت، هاوکاریی بۆ نزیکەی ١٠٠٠ خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی شارەدێی کەسنەزان دابین کرد. لە چالاکییەکی دیکەیاندا بەشەخۆراکی مانگانەیان دا بە  ١٩٤٨ خێزان.

لە درێژەی هەڵمەتە خێرخوازییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا به‌ هه‌ماهه‌نگیی دەوڵەتی کوێت، ئەمڕۆ ١٦/١/٢٠١٧ بە ئامادەبوونی نوێنەری پارێزگای هەولێر، هاوکاری خۆراکی گەیەندرایە نزیکەی ١٠٠٠ خێزانی ئاوارە لە شارەدێی کەسنەزانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر.

هەر ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی پرۆگرامی جیهانی خۆراک (WFP) بەشەخۆراکی بۆ ١٩٤٨ خێزان دابین کرد، کە لە لایەن تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە لە شارۆچکەی کۆیە و قەزای شنگال، بەشەخۆراکەکە بەسەر ئاوارەكاندا دابەش کرا.

هاوکات تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شارۆچکەی کۆیە بەشەخۆراکی ٨٨٨ خێزان و لە قەزای شێخان بەشەخۆراکی ١٠٦٠ خێزانی دیکەی دابەش کرد.
 

هەواڵی پەیوەندیدار