مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە عەبدولڕەزاق محەممەد دەكات

بەڕێز کاک عەبدولڕەزاق محەممەد مستەفا
بەڕێوەبەری گشتیی پەرەپێدانی مرۆیی لە وەزارەتی پلاندانان
بەداخەوە هەواڵی ئەو ڕووداوە ناخۆشەمان پێ گەییشت کە بەسەر خانەوادەکەتاندا هات و بووە هۆی جوانەمەرگبوونی کاکە (ئاریاس)ـی کوڕتان. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ هاوسەر و منداڵەکانتان دەخوازین. لە خوای گەورە داواکارین ڕوحی (ئاریاس) شاد بکات و دڵنەوایی و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
