٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

٢٧٣٦ خێزانە ئاوارە لە کەمپی دیبەگەدا هاوکاری کران

سەرچاوە: KDP.info

 دیبەگە-KDP.info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی  UNHCR  و کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ٢٧٣٦ خێزانە ئاوارەی لە کەمپی دیبەگەدا باربوو کرد.

 

ئه‌مڕۆ ٢/١/٢٠١٧، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی UNHCR، هاوکاری گەیاندە ئاوارەکان لە کەمپی دیبەگەدا، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دۆشەک و بەتانی و جلیکان و چادریان بەسەر ٥٠٤ خێزانە ئاوارە دابەش کرد.

 

هەر لە هەمان رۆژدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیان بەسەر ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە دابەش کرد کە هاوکارییەکان بریتی بوون لە خاولی و خاوێنکەرەوە بۆ ١٠٩٣ خێزان و پارسێلی خۆراک بۆ ١١٣٩ خێزانی دیکە.

هەواڵی پەیوەندیدار