ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هانای ٤٥٠ خێزانی ئاواره‌وه چوو

خازر-KDP.info- له كه‌مپی سێودینان (خازر٢)، تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هانای ٤٥٠ خێزانی ئاواره‌ی شاری مووسڵه‌وه چوو و هاوكاریی كردن.
له كه‌مپی سێودینان (خازر ٢) كه تایبه‌ته به ئاواره‌كانی شاری مووسڵ و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، كه به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكردنی شاره‌كه‌یانه‌وه ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتوه و روویان له كه‌مپه‌كه كردووه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كه‌ی پێ سپێردراوه، له هه‌ڵمه‌تێكی فراواندا تیمه‌كانی ده‌زگا هه‌ستان به دابه‌شكردنی پێداویستییه رۆژانه‌ییه‌كان له‌وانه، دابه‌شكردنی پارسێلی پاككه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌ت و گۆشتی سوور به‌سه‌ر ٤٥٠ خێزانی نێو كه‌مپه‌كه دا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
