هاوخهمیی پارتی به کۆنسووڵخانەی ڕووسیا گهیێندرا

هەولێر-KDP.info- (هێمن هەورامی) بەرپرسی پێوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامی هاوخەمیی پارتی گەیاندە کۆسنووڵخانەی گشتیی رووسیا.
ئەمڕۆ چوارشهممه، بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان (هێمن هەورامی)، سەردانی کۆنسووڵخانەی ڕووسیای فیدڕاڵی کرد و، لەلایەن (فیکتۆر سیمکۆڤ)ـی کۆنسووڵی گشتیی رووسیاوه لە هەولێر پێشوازیی لێ کرا.
له دیداریاندا، پێوەندییە دێرینهکانی نێوان کورد و رووسیا خرایه بهر باسهوه و، (هێمن هەورامی) گوتی، ''گەلی رووسیامان بە دۆست و هاوخەمی خۆمان داناوە. هەر لەم دیدگایەشەوە تیرۆرکردنی باڵیۆزی وڵاتەکەتان لە ئانکارا بۆ ئێمە جێگای داخ بوو.''
(هێمن هەورامی) لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر دواپەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، ئێستا ناوچەکە بە بارودۆخێکی نائارامدا دەگوزەرێت، ئەمەش بەرهەمی ئەو فەزا سەپێندراوەیە کە بە درێژایی سەد ساڵی ڕابردوو بەسەر ناوچەکهدا حزووری ههیه. ئێمە بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم ڕەوشە لە ئایندەدا بڕیاری سەپێنراو قبووڵ ناکەین، بەڵکو بڕیاری چۆنیەتیی ئایندەمان دەدەینە دەست گەلی کوردستان بۆ ئەوەی نەوەی نوێمان نەکەوێتەوە ئەو دۆخەی کە لە ڕابردوودا ئێمەی تێکەوتووە.''
(فیکتۆر سیماکۆڤ) لەلایەن خۆیەوە به گەیاندنی پەیامی هاوخهمیی پارتی دیموكراتی كوردستان خۆشحاڵ بوو و ڕیگەیاند، رووسیا بەردەوام دەبێت لە شەڕ دژی تیرۆر. سوپاسی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستانیشی کرد بۆ ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆر و داڵدەدانی ئەو هەموو ئاوارەیە.
سەنگەر هەورامی

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
