جانتا و پێداویستیی خوێندن بە 550 قوتابی درا
__2016_12_20_h14m48s20__HK.jpg)
دیبەگە-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی و كۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم جانتاو پێداویستی خوێندنیان پێشکەشی قوتابیانی کەمپەکانی دیبەگە کرد؛ هەروەها رێکخراوی UNHCR و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێداویستی خاوێنکەرەوە و دۆشەک و بەتانیان دابەش کرد.
رێکەوتی 20/12/2016 کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم 550 جانتا و پێداویستی خوێندنی بۆ قوتابیانی کەمپەکانی دیبەگە دابین کرد و لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر قوتابییەکاندا دابەش کرا.
هەر لە هەمان رۆژدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی UNHCR دۆشەک و بەتانی بۆ 48 کەس و پێداویستی ناوماڵ و خاوێنکەرەوەی بۆ 4 خێزان دابین کرد.
لە چالاکییەکی دیکەدا سووتەمەنی بۆ 402 خێزانی کەمپەکانی دیبەگە دابین کرد. له درێژهی دابهشكردنی هاوكارییهكاندا، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کە خاوێنکەرەوە و خاولی بۆ 16 خێزان دابینکردبوو لە لایەن تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە پێشکەشی ئاوارەکان کرا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
