١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

پێداویستی خوێندان درایە ٣٥٠ قوتابی خورماتو

سەرچاوە: KDP.info

 

خورماتوو-KDP.info-  دەزگای خێرخوازی بارزانی جانتا و پێداویستی خوێندنی بۆ ٣٥٠ قوتابی شارۆچكه‌ی خورماتوو دابین کرد.

 

دەزگای خێرخوازی بارزانی جانتا و پێداویستی خوێندنی بۆ ٣٥٠ قوتابی لە قوتابخانەکانی نەورۆزی کچان، فتوەی سەرەتایی و نورلسەباحی سەرەتایی شارۆچکەی خورماتوو دابین کرد.

 

جێی ئاماژەیە، دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ٧ قوتابخانەی ١٢ پۆلی کردووەتەوە و جانتا و پێداویستی خوێندنشی داوە بە زیاتر لە ٧٢ هەزار قوتابی.

هەواڵی پەیوەندیدار