ئاوارهی کەمپەکانی دیبەگە هاوکاری کران

دیبەگە-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی رێکخراوەکانی ''UNHCR و میری فەرەنسایی'' هەروەها بە سپۆنسەری دەوڵەتی کوەیت (گەرمکەرەوە، شیر و پێداویستیی خوێندن)ی بەسەر 167 خێزان و 1863 منداڵ و قوتابیدا دابەش کرد.
لە درێژی کاروچالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە 7/12/2016 سۆبەی بەسەر 167 خێزانی کەمپەکانی دیبەگەدا دابهش كرد، کە لەلایەن UNHCRـەوە دابین کرابوون.
لەهەمان رۆژدا رێکخراوی میری فەرەنسایی شیری قوتووی بۆ منداڵان دابین کرد کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر 213 منداڵدا دابەش کرا.
هەروەها دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوەیت لە بواری پەروەردەدا جانتا و پێداویستی خوێندنیان بەسەر 1650 قوتابی کەمپەکانی دیبەگەدا دابەش کرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
