بەشە خۆراکی ٥٧١ ئاوارەی سنووری پارێزگای دهۆک دابەش کرا

دهۆک-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری به‌رنامه‌ی جیهانی خۆراک بەشەخۆراکی ٥٧١ی خێزانی ئاوارەی گونده‌كانی ''بەیتنار، بیبی رستک و چیرا و چەری جیهان و ئەتروش'' سەر بە شارۆچكه‌ی ئەتروشی دابه‌ش كرد.
رۆژی ٥/١٢/٢٠١٦ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی هاوکارییەکانی بۆ ئاوارەو و لێقەوماوان بە هەماهەنگی به‌رنامه‌ی جیهانی خۆراک WFP بەشەخۆراکی مانگی١٢ی به‌سه‌ر ٥٧١ خێزانی ئاوارەی لە ناوچەکانی ''بەیتنار، بیبی رستک و چیرا و چەری جیهان و ئەتروش'' سەر بە قەزای ئەتروشی سه‌ر به پارێزگای دهۆك دابه‌شکرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری و هەماهەنگی رێکخراوە ناوچەیی و جیهانییەکان رۆژانە خواردن و پێداویستی بۆ هەژاران و کەم دەرامەتان و ئاوارەکانی شەڕ دابین دەکات. پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و پرۆگرامی خۆراكی جیهانی مانگانه خواردنی وشك و جۆراوجۆر به‌سه‌ر زیاتر له ٢٣ هه‌زار خێزانی ئاواره له هه‌ردوو سنووری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك دابه‌ش ده‌كات.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
