٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

دکتۆر ئۆستۆنداغ" مەسەلەی برایەتی گەلان لە تورکیا کۆتایی پێهاتووە

سەرچاوە: KDP.info


پروفسۆر دکتۆر نازان ئۆستۆنداغ مامۆستای بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی بۆغازچی لە پانێلێکدا سەبارەت بە پرسی کورد کە لە لایەن ناوەندی ئیسلامی بەشێکچییەوە رێکخرا بوو ئاماژەی بەوە کرد کە مەسەلەی برایەتی گەلان لە تورکیا کۆتایی پێهاتووە.
پروفسۆر نازان ئۆستۆنداغ سەبارەت بە مەسەلەی کۆتایی هاتنی مانگرتنەکەی گیراوە کوردەکان و هیواکانی چارەسەری سیاسییانەی پرسی کورد لە تورکیا لەم پانێلەدا وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە دەسەڵاتی هەنۆکەیی تورکیا هیچ بەرنامەیەکی بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد نییە و ئەگەر مافێک دەداتە هاووڵاتییە کوردەکان ئەوا دوو مافی دیکەیان لێ وەردەگرێتەوە. نموونەی ئەم مەسەلەیە لە تورکیای ئەمرۆدا یەکجار زۆرە÷ مەسەلەی قەدەغە کردنی بەرگری کردن بە زمانی دایکی لە دادگا و گرتنی ئەندام و سەرۆکەکانی بەدەپە نموونەی بەرچاون و ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە مەسەلەی برایەتی گەلان لە تورکیا کۆتایی پێهاتووە و دەسەڵاتی تورکیا هیچ گرنگییەک بەم مەسەلەیە نادات.

 


سەرچاوە. گۆڤاری تۆپڵوم

هەواڵی پەیوەندیدار