ده‌زگاى راگه‌یاندنى پارتى ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى رادیۆی ده‌نگی كوردستان - زاخۆ پیرۆز ده‌كات

به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ر و هونه‌ركاران و كارمه‌ندانى رادیۆی ده‌نگی كوردستان له زاخۆ..
له ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى رادیۆ ئازیزه‌كه‌تان گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین و هیواى به‌رده‌وامبوون و پێشڤه‌چوونتان له هه‌موو روویه‌كه‌وه بۆ ده‌خوازین.
رادیۆی ده‌نگی كوردستان له زاخۆ، كه 23 ساڵه تێده‌كۆشێت، خودان په‌یامێكى روون و ئاشكرایه له پێناو خزمه‌تكردنى بوارى میدیا و كولتوورى نه‌ته‌وه‌ییمان و زیاتر قووڵكردنه‌وه‌ى گیانى برایه‌تی و ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان له‌و ده‌ڤه‌ره ئازیزه‌دا.
وێراى ده‌ستخۆشیمان له هه‌وڵ و كۆشش و ماندووبونتان، پشتیوانیی خۆمان بۆ زیاتر پێشكه‌وتنى رادیۆكه‌تان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و ئومێده‌وارین شانبه‌شانى كه‌ناڵ و داموده‌زگاكانى دیكه‌ى میدیایی هه‌نگاوى باشتر بنێن و ئه‌ركى سه‌رشانى خۆتان ئه‌نجام بده‌ن بۆ پته‌وكردن و داكۆكیكردن له‌و ئه‌زموونه و پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانمان و به‌دیهاتنى سه‌رجه‌م مافه ره‌واكانمان.
جارێكى دیكه پیرۆز بێت یادى دامه‌زراندنى رادیۆی ده‌نگی كوردستان له زاخۆ و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازین..
ده‌زگاى رۆشنبیریی و راگه‌یاندنى
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
