٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

ئایا دامەزراندنی پارتی حزبڵا دەبێتە هۆکاری راگرتنی گەڕانەوەی کوردە دیندارەکان؟

سەرچاوە: KDP.info

سەرچاوە. وەتەن
نووسەر" رۆشەن چاکێر
بەبێ ئەوەی کە قسەکانی خۆم زۆر درێژ بکەم بە پێویست دەزانم کە نهێنییەک ئاشکرا بکەم. کێ یا بە چە هەڵوێستێک تورکیا بە رێوە دەبرێت یا خۆ کامە پارتی و یا پارتییەکان تورکیا بەرێوە دەبەن پێویست زۆر بە باشی بزانن کە لە سەرەتای مێژووی کۆماری تورکیاوە تائەمرۆ کوردە دیندارەکان تامینێکی باش و بێ چوون و چاری کۆمار بوونە. لە سەرەتای دامەزراندنی کۆماردا چەندین شۆڕشی کوردی وەکو شۆڕشەکەی شێخ سەعید دەستیان پێکردووە و جارجاریش مەسەلەی دینان دایە پێش و بۆ سەرکۆت کردنی ئەم شۆڕشانەیش نە کۆمار بەڵکۆ کوردە دیندارەکان رۆلی سەرەکەیان هەبووە.
بۆیە لەم چوارچێوەیەدا ئەم گفتووگۆیانەی ئەم دواییە کە سەبارەت بە پرسی کورد لە تورکیادا دەکرن هەر هەموویان باسی ئەوە دەکەن کە کوردە دیندارەکان وردە وردە سەرقاڵی هەڵگەڕانەوە لە کۆماری تورکیان و ئەمەیش شتێکی زۆر ئاساییە چوونکە ئەم هەڵگەڕانەوەی کوردە دیندارەکان بە واتای لە دەستدانی تامین یا خۆی گەڕەنتی رژیمی تورکیایە و لە بارودۆخێکی بەمجۆرەدا تورکیا و کۆمارەکەی تورکیا رووبەرووی چە کارەساتێک دەبنەوە من نەوێرم باسی لێوە بکەم.


هۆکارەکانی هەڵگەرانەوەی کوردە دیندارەکان لە کۆماری تورکیا و خاڵەکانی تووڕە بوونی کوردە دیندارەکان.
لە بابەتێکدا کە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ نووسیبووم ئاماژەم بەوە دابوو کە کوردە دیندارەکان بە هۆی 4 هۆکاری سەرەکەوە لە کۆماری تورکیا تووڕە بوونە و لە کۆمار هەڵگەڕاونەتەوە و ئەو چوار خاڵە بەمجۆرە بوون.
- گۆڕینی هەڵوێستی کۆمار و بەرپرسانی تورکیا لە بەرامبەر تەڤگەری ئیسلامی کوردی و کوردە دیندارەکان.
-  راگرتنی پرۆژەی کرانەوەی دیموکراتیک بە رووی کورد و پەیڕەو کردنی سیاسەتی سەربازی لە بەرامبەر هاووڵاتییە کوردەکان.
- دەستنیشان کردنی کەسانی لاواز و بەبێ کاریگەر لە لایەن ئاکەپەوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە لە ناوچە کوردییەکاندا.
- مەسەلەی روبوسکی و هەڵوێستی سەرۆک وەزیری تورکیا و بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا لە بەرامبەر ئەم مەسەلەیەدا.

بەو ماناییە کە راگرتنی پرۆژەی کرانەوەی دیموکراتیک بە رووی کورددا بوو بە هۆکاری هەڵگەڕانەوەی کوردەکان و مەسەلەی روبوسکیش بوو بە هۆکاری تووڕە بوون و بێهیوا بوونی کورد بە تایبەتی کوردە دیندارەکان لە تورکیا و کۆماری تورکیا. لە کاتی نزیک بوونەوەی یەک ساڵەی رووداوەکەی روبوسکی، رۆژنامەنووسی دینداری کورد عەلی ئاکەل بە شێوەیەکی زۆر باش هەست و هیوای کوردە دیندارەکانی نووسیوە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە دیندارە کوردەکان چاوەڕوانی زۆریان لە دەوڵەتی تورکیا دەکرد بەڵام بێدەنگی و بێ هەڵوێستی بەرپرسانی تورکیا بوو بە هۆکاری جیابوونەوەی رێگای دیندارە کورد و تورکەکان لە یەکتر. بێگۆمان ئەم رستە پەیامی زۆر گرنگی تێیادایە و بارودۆخی هەنۆکەیی تورکیای دەخاتە روو.
لە دوای ئەم بابەتەی عەلی ئاکەلدا رۆژنامە نووسە دیندارەکان و بگرە زۆربەی هەرە زۆری دیندارەکانی نێو ئاکەپەیش ئاماژەیان بەوە کرد کە دیندارە کوردەکان وردە وردە لە کۆماری تورکیا و پارتی دەسەڵاتی تورکیا دوور دەکەونەوە و خۆیان نزیکی بەدەپە و پەکەکە دەکەنەوە. بەڵام لە بەرامبەردا پارتی دەسەڵاتداری تورکیای هەر بێدەنگە و بگرە رەخنەی زۆر توندیش ئاراستەی ئەم جۆرە قسە و بابەتانە دەکات و بە هۆی ئەم هەڵوێستەی پارتی دەسەڵاتدارەوە سەرۆکی دیاربەکری ئاکەپە لە ئاکەپە جیا بوویەوە و دەستی لە کار کێشایەوە.
بێگۆمان لە بارودۆخێکی بەمجۆرەدا کە دیندارە کوردەکان وردە وردە لە کۆمار و پارتی دەسەڵاتداری تورکیا دوور دەکەونەوە و روو لە بەدەپە و پەکەکە دەکەن، دامەزراندنی پارتییەکی ئیسلامی لە نێو حزبڵای کوردیدا بە ناوی پارتی هودا ( پارتی دۆزی ئازاد) زۆر سەرنجراکێشە. کاتێک کە سەیری شرۆڤەکان سەبارەت بە دامەزراندنی ئەم پارتە نوێیە دەکەین ( هەرچەند تا ئێستا رۆشنبیر و نووسەرە نزیکەکانی پەکەکە هیچ جۆرە هەڵوێستێکیان لەم بارەیەوە نیشان نەداوە) دەبینین کە ئەم پرسە بە بێ ئیرادەی خۆمان دەردەکەوێتە پێش چاومان" ئایا ئەم پارتە نوێیە بە سوودی پەکەکەیە یا بە سوودی ئاکەپە و دەوڵەتی تورکیایە؟
هەر چەند هیچ کەس ناتوانێت رابردووی حزبڵا لە تورکیا لە بیر بکاتەوە هەر بۆیە وەڵام ئەوەیە کە بێگۆمان دامەزراندنی پارتییەکی بەمجۆرە بە سوودی دەوڵەتی تورکیایە.
لێرەدا من نامەوێ زۆر لە سەر ئەم مەسەلە شرۆڤە بکەم چوونکە پێم وایە هێشتاکە زووە هەر بۆیە دەمەوێ لە کۆتاییدا دوو باسی دوو نێرینی خۆم لەگەڵ ئێوەدا بکەم.
- حزبڵا بە ستراتیژییە نوێیەکانی خۆیەوە بە هەر شێوەیەک هەوڵ بۆ راگرتنی هەڵگەڕانەوەی دیندارە کوردەکان لە تورکیا و کۆماری تورکیا دەدات. بێگۆمان سەدا سەد لەم نێرینەدا پشتراست نیم چوونکە دەزانم کە هێزی حزبڵا ئەوەندە نییە کە بتوانێت ئەو هەڵگەڕانەوە رابگرێت و حزبڵایش لە کۆماری تورکیا تووڕە بووە و هەر بۆیە بەم ستراتیژییە نوێیانەی خۆی دەیەوێ لە قۆناخەکانی داهاتوودا وەکو رابردوو بە کار نەهێنرێت.
پشتگیری کردنی حزبڵا لە شەڕٍی نێوان پەکەکە و دەوڵەتدا لە دەوڵەتی تورکیا لە لایەن منەوە چەندان باوەر پێکراو نییە چوونکە حزبلا دەیەوێ وردە وردە لەگەڵ پەکەکە پەیوەندی ساز بکات و ئەم پەیوەندییانەیش بەهێزتر بکات تا بەمجۆرە بتوانێت لە داهاتوودا پێگەیەکی باش و بەهێز لە نێو کۆمەڵگەی کوردیدا بۆ خۆی بە دەستەوە بهێنێت.-

هەواڵی پەیوەندیدار