هاوكاری ٢١٥ خێزانی رۆژئاوای كوردستان کرا

دهۆک-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له شاره‌دێی شیلادزێ سه‌ر به‌پارێزگای دهۆك، پارسێلی خۆراكی پێشكه‌شی ٢١٥ خێزانی په‌نابه‌ری رۆژئاوای كوردستان ده‌كات.
رۆژی ٢٨/١١/٢٠١٦ له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاریكردنی ئاواره‌و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له شاره‌دێی شیلادزێی سه‌ر به پارێزگای دهۆك له هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر ٢١٥ خێزانی په‌نابه‌ری رۆژئاوای كوردستان، كه هه‌ر خێزانێك پارسێلێكی خۆراكی ٢٨كیلۆگرامی پێدرا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
