١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

خۆراکی مانگانە درایە هەزار و ٧٤٠ ئاوارەی دیکە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پرۆگرامی جیهانی خۆراك به‌شه‌خۆراكی مانگی ١١ به‌سه‌ر ٤٠٠ خێزانی ئاواره‌ له‌ بایبوخ و ١٣٤٠ خێزان له‌ كه‌مپی دیبه‌گه‌ دابه‌ش کرد.

 

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ پرۆگرامی جیهانی خۆراك WFP به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان به‌سه‌ر ٤٠٠ خێزانی ئاواره‌ له‌ بایبوخ له‌سنووری پارێزگای مووسڵدا دابه‌ش كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌ له‌ كه‌مپی دیبه‌گه‌دا له ‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ به‌سه‌ر ١٣٤٠ خێزان دابه‌شكرا كه‌ هه‌ر پارسێلێكی خۆراك پێكهاتبوو له ٧٠.٣كلگم و پێكهاتبوو له‌‌ (خوێ، زه‌یت، پاقله‌، نۆك، ساوار).

هەواڵی پەیوەندیدار