جلوبەرگ و پێداویستیی زستانە درایە 5 هەزار خێزان

خازر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی خازر بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند رێکخراوێکدا، پێداویستیی زستانە و جلوبەرگی دایە 5 هەزار خێزان.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رێكخراو و كه‌سایه‌تیی خێرخواز، خۆراك و پێداویستیی منداڵانیان لە کەمپی خازردا دابه‌ش كرد، له‌وانه، به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی ئه‌لعتاونا و ئه‌لركیز دۆشه‌ك و به‌تانی و ئاو و نان و خواردنی وشك و خواردنی له‌قوتودراویان به‌سه‌ر 2400 خێزاندا دابه‌ش كرد.
له‌لایه‌كی دیكه له درێژه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كاندا، ده‌زگای خیرخوازیی بارزانی و ده‌زگای حاجی ئیدریس سورچی و رێكخراوی فەریق ئه‌هلنا خواردنی گه‌رم و وشك و له قوتودراو و نان و شیر و پێداویستی دیکەی به‌سه‌ر 2000 خێزان و 335 منداڵی ئاواره‌ی نوێی كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌ش كرد.
هه‌ر له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان بۆ ئاواره‌كانی مووسڵ له‌كه‌مپی خازردا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌قفی سوننی و خێرخوازێك به‌تانی و دۆشه‌ك و بالیف به‌سه‌ر 500 خێزاندا دابه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی گۆشتی سوور و بڕی 25.000 دینار به‌سه‌ر 100 خێزان، كه هه‌ر خێزانێك 25.000 دیناری پێدرا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
