نەوتی سپی لە چوار کەمپدا دابەش کرا
__2016_11_12_h15m34s25__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی UNHCR و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق لە هەریەک لە كه‌مپه‌كانی (دیبه‌گه، دیبه‌گه‌٢، ترانزێت، یاریگا) نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ٢٣٥١ خێزان و هه‌روه‌ها دۆشه‌ك و به‌تانی و پێداویستی پاككه‌ره‌و جلوبه‌رگیشی به‌سه‌ر ٣٦٦ كه‌س دابه‌ش کرد.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپه‌كانی (دیبه‌گه، دیبه‌گه‌٢، ترانزێت، یاریگا) به‌رده‌وامه له دابینكردنی په‌ناگه و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان و پێدانی دووژه‌مه ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم به ئاواره‌ی تازه هه‌ڵهاتووی ژێر ده‌ستی داعش. له‌لایه‌كی دیكه و له هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و هه‌ردوو رێكخراوی UNHCR و نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ٢٣٥١ خێزانی ئاواره‌دا دابه‌ش کرد كه هه‌ر خێزانكێ ٦٠لیتر نه‌وتیان پێده‌درێ، هه‌روه‌ها به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، هه‌ستان به دابه‌شكردنی جلوبه‌رگ به‌سه‌ر ٩٠ كه‌س و، دۆشه‌ك و به‌تانی بۆ ٣٦٦ كه‌س و خاولی و سه‌له‌ی ته‌ندروستی بۆ ٦٢ خێزان و دابینكردنی په‌ناگه و پێدانی ژه‌مه‌خواردنی گه‌رم به‌سه‌ر ١٦١ كه‌سی ئاواره كه تازه روویان له كه‌مپه‌كه كردبوو.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
