ده‌زگای بارزانی له سلێمانی و گه‌رمیاندا، هاوكاری ٢٥٩٩ منداڵی بێباوكی کرد

گەرمیان-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان بۆ منداڵانی بێباوك له هه‌رێمی كوردستان، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دار و كه‌سایه‌تییه‌كانی كوردستاندا، بڕی ٥١٩.٨٠٠ دۆلاری وه‌ك هاوكاریی چوارمانگی ١٠٥٨ منداڵی بێباوك له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری دابه‌ش ده‌كات و له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانیشدا ١٥٤١ کەس دەگرێتەوە.
٢/١١/٢٠١٦ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دار و كه‌سایه‌تییه‌كانی كوردستان، بۆ منداڵانی بێباوك له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، بڕی ٩٢٨.٦٠٠ دۆلاری به‌سه‌ر ( ٤٦٤٣) منداڵی بێباوك (ئازیز) دابه‌ش ده‌كات كه هه‌ر منداڵێك مووچه‌ی چوار مانگ كه ده‌كاته بڕی ٢٠٠ دۆلار وه‌رده‌گرێت. له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی دابه‌شكردندا له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان له شاری سلێمانی و شاری هه‌ڵه‌بجه و سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌ست به دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان ده‌كرێت و (١٠٥٨) منداڵی بێباوك (ئازیز) ده‌گرێته‌وه و بڕی ٢١١.٦٠٠ دۆلاری به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
له درێژه‌ی دابه‌شكردنه‌كانی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزاندا له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و شاری خانه‌قین و كفری و ده‌ربه‌ندیخان و شاره‌دێی ڕزگاریدا ده‌ست كرا به دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی منداڵانی بێباوك به‌سه‌ر ١٥٤١ منداڵی بێباوك و تیایدا ٣٠٨.٢٠٠ دۆلاریان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌و باره‌یه‌وه مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و خێرومه‌ندو سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست كراوه به دابه‌شكردنی هاوكاری ٤ مانگی ساڵی ٢٠١٦ به‌سه‌ر منداڵانی ئازیز له سه‌رتانسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا. ئه‌م پرۆسه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه له كوردستاندا هه‌یه و كارئاسانییه‌كی باش ده‌بێت بۆ خانه‌واده‌ی بێباوكان و یارمه‌تیه‌كی زۆر باشه. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: زۆر سوپاسی خاوه‌ن كۆمپانیا و سه‌رمایه‌داران و خێرۆمه‌ند و كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وام هاوكار و پاڵپشتی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌ن، ئومێدی سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ كوێت و سعودیه پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان فراوانتر بكه‌ین و ژماره‌یه‌كی زیاتری منداڵانی بێباوك (ئازیز) له سه‌رتانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌و یارمه‌تیانه سوودمه‌ند بن."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
