١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی هاوکاریی دایە ١٨٧٠ خێزانە ئاوارەی دی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كونسووڵی ده‌وڵه‌تی كوێت، وشکەخۆراكی‌ پێشكه‌شی ١٨٧٠ خێزانه‌ ئاواره‌ی مووسڵی کرد.

١/١١/٢٠١٦ له‌ درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چوون و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیان بۆ ئاواره ‌و په‌نابه‌ران، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به ‌هاوكاری كونسووڵی ده‌وڵه‌تی كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی د. عومه‌ر کەندەری کونسووڵی گشتی ده‌وڵه‌تی كوێت له‌ كوردستان، له‌ هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شدا وشکەخۆراكیان به‌سه‌ر ئەو ١٨٧٠ خێزانه‌ ئاواره‌ مووسڵییەی نیشتەجێی كۆمه‌ڵگاكانی شاوێس و پیرزین و مه‌لائومه‌ر له ‌سنوری پارێزگای هه‌ولێردا دابه‌ش كرد؛ هاوكارییه‌كه‌ش برنج، نیسك، نۆك، شه‌كر، خوێ، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته‌، چا و فاسۆلیا و رشته‌، شیر، ساواری تێدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار