١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

هەورامی: دوای مووسڵ، هەوڵی زیاتر دەدین بۆ مافی چارەنووس و پاشەڕۆژی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info-  هێمن هەورامی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرەی ئینگلیزی ڕایگەیاند کە، لە دوای مووسڵ زیاتر و هەوڵ دەدین بۆ مافی چارەنووس و پاشەڕۆژی کوردستان.

 

 دەقی دیمانەکە:

جەزیرە: هێزی پێشمەرگە سەرکەوتنی مەزنیان بەدەست هێناوە دژی داعش بە تایبەتی لەم شەڕە، بێگومان ئەم شەڕە بۆ مووسڵە حکوومەتی هەرێم  بەنیازی چ پادداشتێکە؟

هەورامی: ئێمە لە پێناو ئاسایشی کوردستان دەجەنگێین بۆ لەناوبردنی داعش، ئێمە بۆ پادداشت هەوڵ نادەین، ئەمە جەنگی ئێمەیە، ئەو جەنگەیە کە ئێمە دەمانەوێت ئاسایشی هەرێمی کوردستان بپارێزین لە مەترسی و هەڕەشەی داعش، ئێمە بەشدارین لەم جەنگە بۆ دەرکردنی داعش لە مووسڵ بۆ نەهێشتنیان، چونكە مانەوەیان لە مووسڵ دەبێتە مایەی هەڕەشەی ڕاستە و خۆ بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئێمە کەمایەتییەکانمان لەو ناوچانە پاراستووە، ئێمە بەشدارین بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە و بەرگری لە خەڵک بکەین و، هاوکاری هێزە سەربازییەکانی عێراقین بۆ سەرکەوتن و، پاککردنەوەی شاری مووسڵ، هەروەها تاوه‌كو شاری مووسڵ لە لایەن  هاووڵاتییەکانی بەڕێوە بچێت، پادداشتی ئێمە لەناوبردنی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیە کە بۆتە هەڕەشە بۆ سەر هەموو لایەک.  

  

جەزیرە: کەواتە ئێوە لە پێناو عێراق شەڕیان لەگەڵ ناکەن، ئێوە لە پێناو کوردستان شەڕیان لەگەڵ دەکەن، کوردستانی پاشەڕۆژ؟

هەورامی: ئێمە شەڕ دەکەین، ئێمە شانازی بەوە دەکەین و، دەڵێین لە پێشڕەویداین  کەوا  بە نوێنەرایەتیی مرۆڤایەتی دەجەنگێین، ئێمە لە بری جیهانی ئازاد شەڕی ئەوان دەکەین، لە بری عێراقیش شەڕ دەکەین، لە بری جیهانێکی ئازاد شەڕ دەکەین چونگە ئێمە لە بەرەکانی پێشەوەین، هەروەها بەشێکین لە هاوپەیمانی، ئێمە بەرگری لە ناوچەکانی خۆمان دەکەین، هاوکارین لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق، هاوکارین و بەشێکین لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی داعش، ئەمە ڕاستە کەوا مووسڵ مۆڵگایەکی بەهێزی ئەوانە، بەڵام مۆڵگای بەهێزی تریان لە سوریاش هەیە کە هەڕەشەن، بۆیە ئێمە بەشێکین لە هاووپەیمانی جیهانی، ئێمە تەنیا شەڕ ناکەین بۆ کوردستان، بەڵکو لە بڕی جیهانێکی ئازاد.

 

جەزیرە: چی لە کەرکووک ڕووی دا؟ خۆ ئاسایشی لەسەر هەست بوون!

هەورامی: ئێمە لەم ڕوانگەوە ناڕوانینە ئەوەی کەرکووکدا، ئەمە چاوەڕوان کراوبوو، کاتێک داعش هەستی کرد کە فشار لەسەر مووسڵە، ئەمە هەوڵێکی بێ ئومێدە بۆ هێرشکردن، ئەوەی لە ڕوتبە ڕووی دا بۆ نموونە، یا لە ناوچەکانی دیکە ڕووی دا، چ ڕوویدا لە شنگال، هەوڵیان دا هێرش بکەنە سەر شنگال، هەروەها هەوڵێکی شکەستخوادوو بۆ حەویجە بۆ هێرشکردنە سەر کەرکووک، بەشێک بوو لە هەوڵەکانیان بۆ ڕێگری لە هێرشەکانی سەر مووسڵ، بەتایبەتی كه‌ پرۆسه‌كه‌ لە لایەن پێشمەرگە و سوپای عێراقی بەردەوامە.

 

جەزیرە: بەڵی لە کۆتای شکەستیان پێهێنان، بەڵام هێزەکانی داعش توانیان خەڵک بکوژن و، بۆ ماوەیەکی کەم چەند ناوچەیەکیان لە کەرکووک کۆنترۆڵ کرد؟

هەورامی: ئەگەر بڕواننە ئەو ڕێرەوەی داعش پێیدا دزەی کردە بۆ ناو کەرکووک، لەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەت دایە لە ناوچەی باشووری داقوق و حەویجە و، داعش تا ئیستا بوونیان لە حەویجە هەیە و، حەویجە دوور نییە لە کەرکووک و، ئێمە ئەو هێلەی ڕووبەروو مان  لە کەرکووک هەیە، کە لەوێوە هاتوون لەو خاڵە لاوازە کە لە ژێر دەستی حەشدی شەعبی و بەشیک لە سوپای عێراقییە نەک لە بەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگە.

 

جەزیرە: هێزەکانی کورد کۆنترۆلی ڕێگاکانی داعشیان کردووە، بەڵام نیگەرانیەک لە ئارادایە سەبارەت ئەوەی لەو کاتەوە کە ڕوویداوە، عەرەبەکانی هەڵاتوون بۆ کەرکووک ئاوارەکان کە لە بەشەکانی دیکەی وڵات هەڵاتوون و، بەهیوای ئەوەی کەوا کەرکووک ئارامە، بەڵام لە لایەن هێزەکانی کورد مامەڵە و ڕەفتاری خراپاین لەگەڵ دەکرێت، هەندێکیان دەڵێن ناچار کراون بچنە دەرەوەی شار، خانووەکانیان ڕوخێندراوە؟

 

هەورامی: ئەم ڕاپۆرتانە دوورن لە ڕاستی، چونكە ئێمە پێشوازیمان لە ١،٦ ملیۆن ئاوارە و پەناهەندە کردووە، یەک ملیۆن لە عەرەبەکانی مووسڵ، ڕوومادی، تکریت، بەغدا و، شوێنەکانی دیکە، ئەگەر پێشمەرگە بەشێوازێکی خراپ ڕه‌فتار لەگەڵ عەرەب دەکات؟ بۆ چی ئەوان لە کوردستان دەمێنەوە، بەڵام ئەوە جیاوازە کە هەندێ کەس هاوکاری  شانەی نووستووە لە ناو کەرکووک دەکەن، هێزەکانی ئاسایش هەموو مافێکیان هەیە بۆ پەیرەو کردنی هەموو شێوازێک بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی کەرکووک و، دەبێ بزانن کێ هاوکارە و کێ هاوکار نییە، ئێمە ٦٠٠ هەزار ئاوارەی عەربمان لە کەرکووک هەیە، ساتێک لێکۆڵینەوە لە ڕووی ئاسایشەوە لەگەڵ هەندێکیان دەکرێت مانای ئەوە نییە ئەو ٦٠٠٠٠٠ ئاوارەیە هه‌موویان بەهەمان شێوە مامەڵەیان لەگەل دەکرێت.

 

جەزیرە: دەتوانم ئەو پرسیارت لێبکەم، ئەم شەڕە بۆ لە پێناو مووسڵ؟ چ جۆرە کاریگەری هەیە لە هەست بوونی کورد بۆ نیشتمان،  ئەو هەستەی ماوەیەکە دەریدەبرن و،  ئەو هەستەکارگەری چۆن دەبێت لەسەر دامەزارندنی دەوڵەتی کوردی سەربەخۆ؟

هەورامی: بێگومان سەربەخۆی کوردستان، ئەمە ئارەزوو نییە، ئێمە نەتەویەکین مافی خۆمانە بریاری چارەنووس بدەین، ئێمە هەردەم گوتوومانە داعش لە عێراق دامەزراوە، عێراقی پێش داعش یا عێراقی دوای داعش، یا دوای مووسڵ جیاوازە، ئێمە دوو تەورمان هەیە عێراقی ١٩٢٠ تاکو ٢٠٠٣ و تاوەکو ٢٠١٤، فدرالیەت لە عێراق سەرکەتوو نەبوو شكه‌ستی هێنا، شەڕاکەتی تەوای ئێمەیان قەبوول نەبوو، بۆیە ئێمە دانوستاندنێکی ئاشتیانە و لێک تێگەیشتنمان لەگەڵ بەغدا دەست پێکردووە سەبارەت بە پاشەڕۆژی پەیوەندییەکان کوردستان لە گەڵ بەغدا، لە میانەی دوا سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا و گفتۆگۆ و دیداره‌كانی لەگەڵ سەرۆک وەزیران عەبادی و لایەنەکانی دیکە و ئەم پرۆسەیە دەستی پێکردووە، بەڵام ئەوەی گرنگە ئیستا جەختکردن لەسەر ڕزگارکردنی مووسڵ و تێکشکاندنی داعش، بەدڵنیایەوە لە دوای مووسڵ زیاتر و هەوڵ دەدین بۆ مافی چارەنووس و پاشەڕۆژی کوردستان لە میانەی هەماهەنگی و شێوازی ئاشتیانە لەگەڵ بەغدا.

 

وەرگێڕان لە ئینگلیزیەوە: شێرکۆ حەبیب

 

هەواڵی پەیوەندیدار