ده‌زگای بارزانی هاوكاریی ١٧هه‌زارو٧٠٩ منداڵی بێباوك ده‌كات

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ده‌وڵه‌تی كوێت به‌پێی گرێبه‌ستێكی هاوبه‌ش له هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان، پڕۆژه‌ی هاوكاریكردنی ٤هه‌زار منداڵی بێباوك له هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ ٣١/١/٢٠١٦ له شاری هه‌ولێر و له بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له پرێس كۆنفرانسێكدا به ئاماده‌بوونی د. عومه‌ر کندری کونسووڵی ده‌وڵه‌تی كوێت له هه‌رێمی كوردستان و عه‌زیز شێخ‌ڕه‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا، پرۆژه‌یه‌كی نوێیان بۆ هاوكاریكردنی مانگانه‌ی منداڵانی بێباوك له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.
پرۆژه‌كه‌ش له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی هه‌رێمی كوردستاندا خۆی ده‌بینێته‌وە و، ٤هه‌زار منداڵی بێباوك كه تازه ناویان له ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیدا تۆمار كردووه ده‌گرێته‌وه و چوار مانگ جارێك بڕی ٢٠٠$ دۆلاریان پێ ده‌درێت. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش هاوشێوه‌ی پرۆژەکە‌ی سوورەمانگی ئیمارات به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوكات وڵاتی كوێت بۆ ٥ مانگی ئه‌م پرۆژه‌یه بڕی ملیۆنە دۆلارێکیان ته‌رخان كردووه و به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌نێوان هه‌ردوو لادا ئیمزا كراوه، پرۆژه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌ده‌رێت بەرەبەرە هێتیمی تریش بگرێته‌وه.
له سه‌ره‌تای پرێس‌كۆنفرانسه‌كه‌دا كه تایبه‌ت بوو به ڕاگه‌یاندنی پرۆژه‌ی هاوكاریكردنی ٤هه‌زار منداڵی بێباوك له هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیه‌وه به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی به‌ڕێز د. عومه‌ر كندری کونسووڵی ده‌وڵه‌تی كوێت له هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماژه‌ی به‌و پرۆژه هاوبه‌شانه كرد كه له ماوه‌كانی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران ئه‌نجامیان داوه و به‌رده‌وامیش ده‌بن له پرۆژه‌ی تر.
سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه‌ی به‌م پرۆژه‌یه نوێیه‌ش كرد كه له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزاندا وڵاتی كوێت ٤هه‌زار منداڵی بێباوك له خۆ ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش كارئاسانی و ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ هاوكاریكردنی بێباوكان له هه‌رێمی كوردستان، كه ئێستاكه نزیكه‌ی ١٧٧٠٩ منداڵی بێباوك به خەرجی وڵاتی ئیمارات و ده‌وڵه‌تی كوێت و عەرەبستان و خێرخوازانی كوردسنان سه‌رپه‌رشتی كراون، جێگای ده‌ستخۆشی و سپاس و پێزانینه.
له به‌رامبه‌ردا د. عومه‌ر كنده‌ری سەرکونسووڵی ده‌وڵه‌تی كوێت له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌مڕۆ جگه له پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كانمان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه‌یه‌كی تر به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئه‌ویش سه‌رپه‌رشتیكردنی ٤هه‌زار منداڵی بێباوك (ئازیز)ه له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزاندا. ئێمه له ناوه‌ڕاستی پارەوە به هاوبه‌شی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كاری گرنگ و پرۆژه‌ی باشمان جێبه‌جێ كردووه، ئێمه هه‌ست به ئه‌مانه‌ت و ڕێكخستنی ئیش و كاره‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌ین و جێگه‌ی متمانه و باوه‌ڕی ته‌واوی ئێمه‌ن، ئه‌مه‌ش وای كردوه هانده‌ربن بۆ كاری گه‌وره‌ترو پرۆژه‌ی باشتر له هه‌رێمی كوردستان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین، كه نمونه‌ش پرۆژه‌ی به‌خاوەنكردنی ٤هه‌زار منداڵی بێباوكه كه هه‌ر منداڵێك چوار مانگ جارێك ٢٠٠ دۆلاری پێ ده‌درێت.
سەرکونسووڵی كوێت له لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وڵاتی كوێت به‌رده‌وام هاوكاریی خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌م هاوكارییه‌ش ئه‌مڕۆ پێشكه‌شی ده‌كه‌ین له چوارچێوه‌ی هه‌مان پرۆژه و كاره جۆراوجۆره‌كانی ترمانه له هه‌رێمی كوردستاندا؛ ئێمه لەبەر برایه‌تی و دراوسێیه‌تی ئەو هاوكارییە ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا له به‌رنامه‌دا هه‌یه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گرنگی دی بۆ هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران و خه‌ڵكی لێقه‌وماوی هه‌رێمی كوردستان ڕابگه‌یه‌نن، له‌وانه دروستكردنی دوو سه‌نته‌ری ته‌ندروستی له كه‌مپی حه‌سه‌ن‌شام بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی پسووله‌ی پاره و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تر كه له ئاینده‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نین.
له‌باره‌ی خزمه‌تكردنی بواری ته‌ندروستی ئاواره‌كانیشه‌وه، د. عومه‌ر کندری کونسووڵی ده‌وڵه‌تی كوێت له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، پلانمان هه‌یه له‌مەولا له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئه‌و پرۆژه گرنگانه جێبه‌جێ بكه‌ین و سپاسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وام هاوكارمانن و بەردەوام ده‌ستپێشخه‌ری دەکەن.
هه‌ر له پرێس‌كۆنفرانسه‌كه‌دا مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: زۆر سوپاسی به‌ڕێز د.عومه‌ر کندری کونسووڵی ده‌وڵه‌تی كوێت له كوردستان ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وام هاوكاری ئاواره و په‌نابه‌ران و خه‌ڵكی كوردستانیان كردوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: "ئێستاكه كوردستان به قۆناغێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، له‌م كاته‌دا ڕۆڵی ده‌وڵه‌تی كوێت زۆر به‌رز ده‌نرخێنین و له‌زۆربه‌ی بواره‌كاندا ڕۆڵی به‌رچاویان بینیوه و جێپه‌نجه‌یان دیاره."
جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "به‌پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌وه بكه‌م، كه پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ساڵی ٢٠١٢ به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی ڕاگه‌یه‌نرا و ئێستاكه ژماره‌ی ئه‌و ئازیزانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتی ئیمارات و كوێت و عەرەبستان و خه‌ڵكی خیرخوازی كوردستان هاوكاری ده‌كرێن گەیشتووەتە (١٧.٧٠٩) منداڵی بێباوك. لێره‌دا ده‌مه‌وێ زۆر سپاسی ئه‌و كۆمپانیا و خاوه‌نكار و سه‌رمایه‌دارانه بكه‌م كه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی پاڵپشتی و به‌رده‌وامییان له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیدا هه‌یه. هه‌روه‌ها زۆر سپاسی وڵاتانی ئیمارات و كوێت و عەرەبستان‌ش ده‌كه‌ین كه له‌م پرۆژه‌یه‌دا پاڵپشتییه‌كی ته‌واومان ده‌كه‌ن و خەرجی زۆر منداڵی بیباوكیان له ئه‌ستۆ گرتووه."
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پرۆژه‌یه‌كی زۆر گرنگ ڕاده‌گه‌یه‌نین كه له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی كوردستاندایه و به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتی كوێت ئه‌نجام ده‌درێت و ملیۆنە دۆلارێک بۆ ماوه‌ی ٥ پێنج مانگ بۆ ٤هه‌زار منداڵی بێباوك وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م ته‌رخان كراوە و ده‌ست به دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كه ده‌كرێت. هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌رك و خه‌رجییه كارگێڕییه‌كان له‌كاتی دابه‌شكردن له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ئه‌ستۆی خۆی گرتووه، ئه‌مه‌ش كارئاسانییەکی زیاتری بۆ ئازیزان كردووه له نزیكترین شوێنی نیشته‌جێبوونیان یارمه‌تییه‌كەیان وه‌ربگرن."
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا وه‌رگرتنی ئه‌م پرۆژانه له ڕێكخراوه جیهانی و عه‌ره‌بیه‌كان، خۆی له‌خۆیدا نیشانه‌ی دروستبوونی متمانه و بڕوای ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه ده‌یانه‌وێ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگا كار بكه‌ن، له‌و‌انه‌ش وڵاتی ئیمارات و كوێت و عەرەبستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆی كوردستان هه‌ولی جدی ده‌ده‌ین بۆ سه‌رخستن و فراوانتركردنی ئه‌م پرۆژه نیشتمانی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه كه خۆی له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان بۆ به‌باوانكردنی منداڵانی بێباوكدا ده‌بینێته‌وه.
سه‌باره‌ت به هاوكاریی و به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانی وڵاتی كوێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه یه‌كێك بوو له پرسیاری میدیاكان كه ئاڕاسته‌ی کونسووڵی گشتی ده‌وڵه‌تی كوێت كرا، د.عومه‌ر ئه‌لكه‌ندری ڕایگه‌یاند: "پلانمان هه‌یه له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی فریاكه‌وتنی كوێتی ڕێكارییه‌كان بگرینه‌به‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له سێ پارێزگاكه‌ی كوردستان بگرنه به‌ر، بۆ ئه‌مه‌ش له كار به‌رده‌وامین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ڕووی په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی و په‌ناگه و خۆراكه‌وه هاوكارییه‌كانمان پێشكه‌ش بكه‌ین و لێیشی به‌رده‌وام ده‌بین."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
