٢٥٠ خێزانە ئاوارەی نیشتەجێی کەمپی خازر، تێروپۆشتە کران

خازر-KDP.info- له درێژه‌ی هاوكاریكردن و گه‌یاندنی كۆمه‌ك بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی ڕوو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی خازردا هەر سەر خێزانێک و، دوو ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم و، یەک گۆنیە زەخیرەیان دایە ٢٥٠ خێزان (١٤٠٠ كه‌س).
ڕۆژی ٣٠/١٠/٢٠١٦ له درێژه‌ی هاوكاریكردن و دابه‌شكردنی خۆراك به‌سه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ناوچه‌کەیان به‌جێ ده‌هێڵن و ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له چه‌ند كه‌مپێكی نوێ‌دا پێشوازیی له ئاواره‌كان ده‌كات، له‌و میانه‌شدا له كه‌مپی خازر له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وادا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕۆژانه دوو ژه‌مه خواردنی گه‌رم به‌سه‌ر ٢٥٠ خێزان (١٤٠٠ کەس)ـی تازه ئاواره‌دا دابه‌ش كرد؛ هاوكات له درێژه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كاندا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پارسێلی خۆراكی به‌سه‌ر ٢٥٠ خێزاندا دابه‌ش كرد كه تازه ڕوویان له كه‌مپه‌كه كردووە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
