هه‌ولێر.. ١٨٥٠ خێزانە ئاوارەی کوردی ڕۆژئاوا هاوكاری كران

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كونسووڵی ده‌وڵه‌تی كوێتدا، وشکەخۆراكیان پێشكه‌ش بە ١٨٥٠ خێزانه په‌نابه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان کرد کە له گه‌ڕه‌كی مامزاوای شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ریدا گیرساونەتەوەن.
٢٧/١٠/٢٠١٦ له درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چوون و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و كونسووڵی كوێت له هه‌رێمی كوردستاندا پێکەوە زەخیرەخۆراکیان به‌سه‌ر ١٨٥٠ خێزانه په‌نابه‌ری خەڵکی ڕۆژئاوای كوردستاندا دابەش کرد؛ ئەو ئاوارانە لە گه‌ڕه‌كی مامزاوای شاری هه‌ولێر و، ئەو ده‌وروبه‌رەدا نیشتەجێ بوونە.
زەخیرەخۆراکەکە هەر لە برنج، نیسك، نۆك، شه‌كر، خوێ، زه‌یتەوەی تێدا بوو هەتا دۆشاوەته‌ماته، چا و فاسۆلیا و ڕشته، شیر و، ساوار.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
