شێخان..ده‌زگای بارزانی به هانای ئاواره‌كانه‌وه ده‌چێت

شێخان-KDP.info- له درێژه‌ی هاوكاریكردن و گه‌یاندنی كۆمه‌ك بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی ڕوو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی نێرگزلی و زیلكا پێداویستی خۆراكی سه‌ره‌تایی به‌سه‌ر ٣٩ خێزان و ٣٠٤ كه‌سدا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ڕۆژی ٢٤/١٠/٢٠١٦ له درێژه‌ی هاوكاریكردن و دابه‌شكردنی خۆراك به‌سه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ناوچه‌كانیان به‌جێ ده‌هێڵن و ڕوو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له چه‌ند كه‌مپێكی نوێ‌دا پێشوازی له ئاواره‌كان ده‌كات، له‌و میانه‌شدا له كه‌مپه‌كانی نێرگزلی و زیلكا له سنوری شارۆچكه‌ی شێخانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك خواردنی حازربەدەست به‌سه‌ر ٣٩ خێزان و ٣٠٤ كه‌سی تازه ئاواره‌دا دابه‌ش كرد.
تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌مپانه‌ی كه تازه دروست كراون بۆ پێشوازیكردنی ئاواره‌كانی پارێزگای مووسڵ، له ئاماده‌باشییەکی ته‌واودان و ڕۆژانه پێشوازی له ئاواره‌ی نوێ ده‌كه‌ن و پێداویستی سه‌ره‌تایییان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
