١٠٠٠ پەناگە بۆ ئاوارەکانی مووسڵ تەواو کراون

بۆ مۆڵگەدان و نیشته‌جێكردنی ئه‌و خەڵکەی به هۆی شه‌ڕی ئازادكردنی شاره‌كه‌یانەوە ئاواره ده‌بن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئەنجومەنی پەنابەرانی پارێزگای هەولێر و کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماده‌كارییەکی ته‌واو بۆ وه‌رگرتنی ئاواره‌كان ده‌كه‌ن.
له‌و میانه‌شدا مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایده‌گه‌یێنێت: "پێش ئەم شەڕی ئازادكردنی شاری مووسڵەوە، ئاماده‌كارییەکی ته‌واومان كردوه تاووه‌كو ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئاواره‌كان له هه‌ردوو كه‌مپی (خازر و حه‌سه‌ن‌شام) له سنوری پارێزگای هه‌ولێر وه‌ربگرین، ئاماده‌كارییه‌كانیشمان ئێستاكه ته‌واو بووه و چاوه‌ڕوانی هاتنی ئاواره‌كانین."
جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له سه‌روبه‌ندی ئاماده‌كارییه‌كاندا لایه‌نی ئه‌منی ئاماده‌ن بۆ پشكنین و چاودێریكردنی ئه‌و ڕێژه زۆره ئاواره‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت ڕوو له هه‌ردوو كه‌مپه‌كه بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئێستاكه ١٠٠٠ په‌ناگه له كه‌مپی حه‌سه‌ن‌شامدا ئاماده كراون. له‌باره‌ی دابه‌شكردنی خواردنی گه‌رم، مووسا ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه چێشتخانه‌یه‌ك بە سه‌رجه‌م پێداویستییه خۆراكیه‌كانەوە له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه ئاماده كراوە. جگە لەویشە، تیمی مرۆیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و تیمە خۆبەخشەکانیش لە ئامادەباشییەکی تەواودان بۆ پێشوازی لەو خەڵک تازە ئاوارە دەبن و چاوەڕوان دەکرێت ڕوو لە ناوچە ئازادەکانی ژێر دەستی پێشمەرگە بکەن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
