مەکتەبی سەرۆک، سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا مەلا بابەکر مامەش دەکات

بەڕێزان خانەوادەی مامۆستا مەلا بابەکر مامەش
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی کادیر و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی، کەسایەتیی ناسراوی پشدەر و بیتوێن، مامۆستا مەلا ئیبراهیم ڕەسوڵ ناسراو بە مەلابابکر مامەش - مان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و كەسوكارتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی مامۆستا بابەکر بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
مەكتەبی سەرۆک

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
