ده‌زگای بارزانی به هانای ٦٦٥٤ ئاواره‌وه ده‌چێ

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی UNHCR و NRC له كه‌مپی دیبه‌گه ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم و په‌ناگه و پێداویستی جۆراوجۆری دیكه پێشكه‌ش به ٦٧٨ خێزان و ٦٦٥٤ مووسڵی و خەڵکی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كات.
٢١/٩/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له كه‌مپی دیبه‌گه به‌رده‌وامه له دابینكردنی خێوه‌ت و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان و پێدانی دوو ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم به‌سه‌ر ٣٩١٢ خێزان و ئاواره‌ی تازه هه‌ڵهاتووی ژێر ده‌ستی داعش.
له هه‌ڵمه‌تێكی تردا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی UNHCR و NRC هه‌ستان به دابه‌شكردنی سه‌تڵ و ئاو و پێداویستی پاككه‌ره‌وه و خواردنی له‌قوتودراو به‌سه‌ر ١٠٠ خێزان و هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی چه‌رچه‌ف به‌سه‌ر ٢٣١٠ كه‌س و دۆشه‌ك بۆ ١٥٢ كه‌س و جلوبه‌رگ بۆ ٣٠٠ خێزان و ٢٨٠ ئافره‌ت و پێداویستی پاكوخاوێنی بۆ ١٢٦ خێزان و جلیكان بۆ ١٥٢ خێزان. له‌گه‌ڵ دابینكردنی په‌ناگه بۆ ٣٩١٢ ئاواره‌ی تازه هه‌ڵهاتوو.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
