به‌شه‌خۆراكی ٤٨٦ خێزانە ئاوارە دابین کرا

ئەترووش -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پرۆگرامە جیهانییەکەی خۆراكدا به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان به‌سه‌ر ٤٨٦ خێزانە ئاواره‌ی نیشتەجێی شاره‌دێی ئه‌ترووش و گوندی بێرسته‌ك و كۆمه‌ڵگه‌ی 'چرە'دا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
٢٠/٩/٢٠١٦ له درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چوون و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ پرۆگرامە جیهانییەکەەی خۆراك WFPـدا له هه‌ڵمه‌تی یه‌كه‌مدا به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان به‌سه‌ر ٤٨٦ خێزانە ئاواره‌دا دابه‌ش كرد؛ له‌وانه له شاره‌دێی ئه‌ترووشدا ٢٥٦ خێزان و، لە گوندی بێرسته‌كدا ٥٩ خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی چره‌دا ١٧١ خێزان بەشیان کەوت؛ زۆربه‌ی ئه‌و خێزانانه خەڵکی پارێزگای موسڵ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌رین؛ هه‌ر پریاسکەیەک و خوێ، زه‌یت، پاقله، نۆك، ساواری تێدا بوو.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
