نیۆیۆرک تایمز: ساڵێک تەواو بوو، مەسەلەکان بە چەک یەکلادەبنەوە

نووسینی: تیم ئارانگۆ و عەدنان دورەید
وەرگێڕانی غازی حەسەن
ئەم باروخۆخەی دوایی بۆتە جێگەی نیگەرانی چاودێرەکان و هەروەها رەنگە ببێتە هۆی هەڵایسانی ململانێیەکی مەترسیدار. دوای هەندێک رووداو مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هێزەکانی ناردە ناوچەکە و مەسعود بارزانیش سەرۆکی ناوچە کوردییە سەربەخۆکە، سەربازەکانی خۆی ناردە ناوچەکە کە ناسراون بە پێشمەرگە، هێزەکان تاکو ئیستاش بەرامبەر یەک بەگرژی وەستاون.دوای تەنیا ساڵێک لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، هەنووکە عێراق لە قەیرانێکی حەقیقی دایە. ئەمجار کێشەکە لەنێوان دوو سوپایە، یەکێکیان سەر بە حکوومەتی ناوەندییە لە بەغدا، ئەوی دیکەشیان سەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردە لە باکوری عێراقدا. هەردوو لا چەکەکانیان بەرەو رووی یەکەتر کردۆتەوە. بەرپرسەکان لەبەغدا و تەنیا دیبلۆماتە ئەمەریکییەکان و ژەنەرالە ئەمەریکییەکان لە هەولی چارەکردنی کێشەکانن. ساڵێکە عێراق رووبەرووی دابەشبوونێکی تائیفی و نەژادی بۆتەوە، سەرباری ئەوە سەدان ملیار دۆلار و هەزارەها گیانەی ئەمەریکا پێشکەشی کرد، دابەشبوونی تائیفی لە نێوان سونە وشیعە شتێکی راستەقینە دەرچوو، لەبەرچاوە نوری مالکی کە شیعەیە، بڕیاری گرتنی تاریق هاشمی سونەی دەرکرد کە ناوبراو جێگری سەرۆک کۆمارە بەتۆمەتی کاری تیرۆریستی.
تەنیا دوای ساڵێک لە بڕیاری گرتنی هاشمی ئەوتە تانکەکان لە نزیک شاخەکانی کوردن، ئەمە قسەی سەرمەد تائییی نووسەری مەدایە، لە یادی ساڵێک لە دەرچوونی ئەمەریکا لە عێراق گوتیەتی ئەمەریکا دوای خۆی بۆشاییەکی زۆری بەجێهێشت.
دوای کشانەوەی ئەمەریکا بەرێز مالکی تانکەکانی نارد بۆ ئابلوقەدانی ماڵەکەی هاشمی لە ناوچەی سەوز، بڕیاری گرتنی داو و ئەویش رایکرد بۆ ناوچە کوردییەکان و دواتریش چووە تورکیا. بێ ئامدەبوون دادگایی کراو تا دووجار بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو، هاشمی ئێستا بە پارێزگاری پاسەوانی تورکی لە ئەستەنبۆل دەژی.
بەڵام ئەم قەیرانەی ئێستە نەژادییە، لە نێوان کورد و عەرەب، رەنگە کێشەکە زۆر مەترسیدار بێت، چونکە کوردەکان پێچەوانەی سونە خاوەنی ناوچەیەکی سەربەخۆن و ماوەیەکی درێژە هێزی ئاسایشی خۆیان هەیە و خواستی سەربەخۆیان هەیە. ئەمە پێشینەیەکی مێژوویی هەیە . توزخورماتوو کە کێشەی لێتەقیوەتەوە شارێکی تێکەڵە، لە تورکمان و عەرەب و کورد، کەوتۆتە دەوربەری کەرکووک، ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە نەوت، ماوەیەکی درێژە لە نێوان کورد و عەرەب کێشە لەسەر ئەو ناوچانە هەیە، لەسەردەمی دەسەڵاتی دڕندەیی سەدام حوسێن بەهەزاران عەرەب هێنراونەتە ئەو ناوچەیە، تاکو لە رووی مێژووییەوە ئەوە لابەرن کە ئەمە شوێنی کوردەکان بووە. دوای روخانی رژێم کوردەکان داواین کرد کوردە ئاوارەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، کە لێی دەرکراون. ئەمەش بووە هۆی ئەو ئاژاوەی کە هیچ ئارامبوونەوەیەکی تێدا بەدی ناکرێت.
کێشەکانی ئەم دواییە دوای ئەوە هات کە بەرێز مالکی دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی بەسەر ئاسایشی کەرکووکدا بچەسپێنێت، کە هێزی کوردی و ئاسایشی عێراق تێیدا هێزی هاوبەشیان هەبووە، ئەمە سەبارەت بە کوردەکان هێلێکی سوورە، بە پێی بۆچوونەکانی گۆست هێلترمان کە شارەزایە لە کاروباری عێراق لە کۆمەلەی کێشەی نێودەوڵەتییەکان کاردەکات، لە بنەڕەتدا مالکی دەیەوێت دەست بە سەر پۆلیسدا بگرێت و ئەمەش وادەکات کوردەکان دەستبەرداری شارەکە ببن.
هەوڵی ئاشتەوایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە کۆششی ئەمەریکا تاکو ئێستا فەشەلی هێناوە، بەرێزان مالکی و بازرانی هێزی پتریان رەوانی ناوچەکە کردووە، هەردوو لا یەکتر تاوانبار دەکەنلە کاتی کۆکردنەوەی ئەم هێزانە، مالکی کوردەکانی لە چۆنیەتی هەڵسوکەوتەکانیان ئاگادار کردەوە، هوشداری دا کە ئەم کارانە سزای بەدواوەیە، گوتەبێژی پێشمەرگەش رایگەیاند کە هەموو شتێک رەنگە رووبدات.




