گۆشتى قوربانى به‌سه‌ر ٢٢٥٦ خێزان دابەش کرا

بەحرکە-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌رۆژانی جه‌ژنی قورباندا به هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیمارات و مانگی سووری كوێت گۆشتی قوربانی دابەش کرد.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌رۆژانی جه‌ژنی قوربان له كه‌مپی گه‌ویلان كه تایبه‌ت به په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستانە، به هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی و به ئاماده‌بوونی شێخ را‌شد كونسوڵی ده‌وڵه‌تی ئیمارات له هه‌ولێر، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی پشكی گۆشتی قوربانی به‌ڕێوه‌برد و تیایدا ١٤١٦ خێزانی په‌نابه‌ری كه‌مپه‌كه هاوكاریكران كه هه‌ر خێزانێك ١كیلۆگرام گۆشتیان پێدرا.
له‌لایه‌كی دیكه له كه‌مپی به‌حركه رۆژانی جه‌ژنی قوربان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری كوێتی گۆشتی قوربانی به‌سه‌ر ٨٤٠ خێزانی ئاواره‌ی خواروی عێراق دابه‌ش كرد، كه هه‌ر خێزانێك ٢ كیلۆ گۆشتیان پێدرا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
