١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

ده‌زگای بارزانی جه‌ژنانه‌ی دایە ٥٠٠ خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌، پارسێلی وشكه‌خۆراكی ٣٠ كیلۆگرامی به‌سه‌ر ٥٠٠ خێزانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری دابەش کرد.

رۆژی ١١/٩/٢٠١٦ له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستییه‌كان به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی پرۆژه‌ی هاوكاریكردنی خێزانی هه‌ژارو‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی ده‌ستپێكردوه‌ و له‌ هه‌ڵمه‌تێكی تردا له‌شاری سلێمانی ٥٠٠ پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر ٥٠٠ خێزانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تی ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی ناوشاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ریدا دابه‌ش ده‌كات كه‌ هه‌ر خێزانێك ٣٠ كیلۆ كه‌ له‌كارتۆنێك خۆراك پێكهاتبوو دابه‌ش ده‌كرێت كه‌ له‌مانه‌(برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته‌، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، رشته‌، شیر، نۆك، سریلاك)‌ پێك هاتوه‌.
 

هەواڵی پەیوەندیدار