٤٧٠ خێزانە ئاواره‌ی مووسڵی، هاوكاری كران

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هیران‌ستی له شاری هه‌ولێر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی مانگیسووریكوێتی، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و عه‌بدولره‌حمان ئه‌لعۆن سه‌رۆكی شاندی سوورەمانگی کوێت له هه‌رێمی كوردستان، ووشکەخۆراكیان پێشكه‌شی ٤٧٠ خێزان کرد.
٦/٩/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاوارەی نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له شاری هیران‌ستی له هه‌ولێری پایته‌خت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی سوورەمانگی کوێت، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و و ئەوڕه‌حمان عۆن سه‌رۆكی شاندی سوورەمانگی کوێت له هه‌رێمی كوردستان، ٤٧٠ پارسێلی پڕ له (برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، ڕشته، شیر، نۆك)ـیان دابه‌شی سه‌ر ٤٧٠ خێزانە ئاواره كرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
